پلاسخارت بۆ کوردستان24: هەموو هەوڵێکمان داوە بۆئەوەی پارتەکان پێکەوە هەڵبژاردن ئەنجام بدەن
K24 - هەولێر:
جێنین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر باسی لەوەکرد، ئەوان هەموو هەوڵێکیان داوە بۆئەوەی پارتەکان پێکەوە هەڵبژاردن ئەنجام بدەن.
سەبارەت بە ئاستەنگی و گرفتەکانی بەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، جێنین پلاسخارت بە کوردستان24ـی راگەیاند، "هیوادارم بەمزووانە چارەسەرێك بۆ ئەم کێشەیە بدۆزرێتەوە".
نوێنەری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق گوتیشی: ئەگەر تۆ لەم وڵاتەدا بژیت دەبێت دیدێکی ئەرێنیت هەبێت و کەسێکی گەشبین بیت.
سەبارەت بە کێشەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا، پلاسخارت گوتی: لە هەردوولاوە خواستی چارەسەرکردنی کێشەکان هەیە.