سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ئیمارات كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ده‌وڵه‌تی ئیمارات، سه‌رۆكی ئیمارات پێشوازی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (9ـی ئادار/مارسی 2023)، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د بن زاید، سه‌رۆكی ئیمارات پێشوازی لێكرا.
له تویتێكدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "دڵخۆشبووم به دیداری برای به‌ڕێز شێخ محه‌ممه‌د بن زاید ئال نههیان، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو له وه‌ڵامی بانگهێشتنامهكهیدا".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له دیداره‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئیمارات تاتووتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئیمارات كردووه و جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزكردن و زیاتر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان كرا.
سعدت بلقاء الاخ العزيز صاحب السمو الشيخ محمد بن زايد ال نهيان رئيس دولة الامارات العربية المتحدة تلبيةً لدعوته الكريمة. بحثنا العلاقات الثنائية بين العراق وخاصة اقليم كوردستان والامارات وسبل تعزيزها وتنميتها على جميع المستويات، كما ناقشنا عدد من القضايا محل الاهتمام المشترك. pic.twitter.com/56FI5xn8xB
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) March 9, 2023