ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سه‌رۆكی ئیمارات
هه‌ردوولا به وردى ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه بيروڕايان گۆڕييهوه
K24 - هەولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به بانگهێشتێکی فهرميى گه‌يشته ئه‌بوزه‌بيى و لەگەڵ شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نههيان، سه‌رۆكى ئيمارات کۆبووەوە.
وێبسایتی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاویکردەوە، له‌و دیدارەدا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيمارات، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، تاووتوێ كران.
بە گوێرەی وێبسایتی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و باسيان له ده‌رفه‌ته‌كان و زه‌مينه‌ى له‌بارى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان بۆ كه‌رتى تايبه‌تى ئيماراتى و فراوانكردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانيى ئيماراتى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد.
ده‌رباره‌ى گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات هاوڕا بوون كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، يارمه‌تيى به‌رقه‌راربوونى ئارامى و سهقامگيريى سياسى و ئابووريى عێراق ده‌دات و ئاسۆى فراوانترى پێشكه‌وتن له به‌رده‌مياندا ده‌كاته‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، نێچيرڤان بارزانى و شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نههيان ئاڵنگارييه‌كانى ئێستاى ناوچه‌كه و جيهانيان خسته به‌ر باس له گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و ڕێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى، هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و بير‌ى توندڕه‌وى و توندوتيژى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يان، بواره‌كانى په‌روه‌رده، ئاو، ته‌ندروستى و چه‌ند بوارێكى ديكه.
ئەوەش خراوەتەڕوو، کە هه‌ردوولا به وردى ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه بيروڕايان گۆڕييهوه و جه‌ختيان له گرنگيى پته‌وكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌مووان كرده‌وه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتيانه‌ى كێشه و ناكۆييه‌كان.
هەروەها په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.