ئەمەریکا پارچە شوێنەوارێك دەگەڕێنێتەوە عێراق کە مێژووەکەی بۆ 2700 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه
ئەمەریکا پەیکەری ئەبولهۆل دەگەڕێنێتەوە عێراق
K24 - هەولێر:
نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكی پارچه شوێنه‌وارێكی عیراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 2700 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پارچە شوێنەوارەکە له ساڵی 2003 له مۆزه‌خانه‌ی به‌غدا درزرابوو.
نووسینگه‌كه رایگه‌یاندووه، ئه‌و پارچه شوێنه‌واره به‌ناوی ئهبولهۆله و له‌زێڕ نه‌خشینراوه و له مۆزه‌خانه‌ی كارلۆس له زانكۆی ئیموری له ئه‌تڵانتا نمایشكرابوو.
دواتر باڵیۆزی عێراق له واشنتن رایگه‌یاند، له‌م رۆژانه‌دا پارچه شوێنه‌واره مێژووییه‌كه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه عێراق.
له دوو ساڵی رابردوودا ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ی 700 پارچه شوێنه‌واری له 14 وڵاتی جیاواز گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ عێراق.