فەوزی هەریری: دۆستەکانی کوردستان داوای چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەن

فەوزی هەریری/ سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
فەوزی هەریری/ سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر:

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت دۆستەکانی کوردستان داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکەن.

فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ئەبوزەبی بە کوردستان24ـی راگەیاند، دۆستەکانی هەریمی کوردستان داوا لە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەن کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، بەرپرسانی ئیمارات نیگەرانن لە کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و دەیانەوێت کێشەکان چارەسەر ببن.

لێدوانەکەی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە بڕیارە سبەی، هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی لەگەڵ هەریەک لە (بزووتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری کوردستان) کۆببونەوە.

کۆبوونەوەی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی لەگەل لایەنەکان، لەسەر ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەکان و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنە.