پارێزگاری هه‌ولێر: سبەی 13ـه‌مین فێستیڤاڵی ئازادی و نه‌ورۆز ده‌ستپێده‌كات
ئه‌مساڵ چه‌ند بڕگه‌یه‌ك بۆ فێستیڤاڵی ئازادی و نه‌ورۆز زیاد كراوه
K24 - هەولێر:
پارێزگاری هه‌ولێر كاتی ده‌ستپێكردنی فێستیڤاڵی ئازادی و نه‌ورۆزی راگه‌یاند، گوتیشی، فێستڤاڵه‌كه به لادانی په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری شێره ژن خه‌جه باوه ده‌ستپێده‌كات.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌به‌یانیه‌وه 11 ی ئادار كه رۆژی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی هه‌ولێری هۆلاكۆ به‌زێنه، 13 هه‌مین فێستیڤالی ئازادی و نه‌ورۆز ده‌ستپێده‌كات، تا ئێواره‌ی 20 ئاداریش به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئومێد خۆشناو گوتیشی، ئه‌مساڵ چه‌ند بڕگه‌یه‌ك بۆ فێستیڤاڵی ئازادی و نه‌ورۆز زیاد كراوه، لایه‌نی هونه‌ری به‌هه‌موو لقه‌كانیه‌وه نمایشیان ده‌بێت، هه‌روه‌ها لایه‌نه‌كانی كه‌لتوری و ئه‌ده‌بی و مێژوویی و ژینگه و وه‌رزشی له فێستڤاڵه‌كه دا به چالاكیه‌كانیان به‌شدار ده‌بن.
پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شی گوت: به‌یانی فێستیڤاڵه‌كه به لادانی په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری شێره ژن خه‌جه باوه كه هێمای ئازایه‌تی شاری هه‌ولێره ده‌ستپێده‌كات.
له‌كۆتاییدا روونیشی كرده‌وه، یادێكی ماته‌م ئامێزیش وه‌كو كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه هه‌یه، كه یه‌كێكه له بڕگه‌كانی فێستڤاڵه‌كه و ره‌چاوی ئه‌وه‌ش كراوه.