به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتووان هه‌ڕه‌شه له داهاتووی عێراق ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
په‌یمانگه‌ی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ لێکۆڵینەوە رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینی ده‌كه‌ن تا ساڵی 2050 ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق بگاته 75 ملیۆن كه‌س.
راپۆرتەکەی پەیمانگه‌کە جەختی لەوە کردووەتەوە، عێراق ئێستا لە دۆخێکی هەستیاردایە و بۆ دابینكردنی داهاته‌كه‌ی پشت به داهاتی هه‌نارده‌ی نەوت ده‌به‌ستێت، کە ئه‌مه‌ش لەدوای رێککەوتنی پاریسی تایبه‌ت بە گۆڕانی کەشوهەوا، رووبه‌ڕووی دابەزینێکی بەردەوام له داهاته‌كه‌ی ده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی په‌یمانگه‌ی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ لێکۆڵینەوە، حکومەتی عێراق رێوشوێنی راستەقینەی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئێستای نەگرتووەتەبەر، کە پێشبینی دەکرێت کاریگەرییەکانیان لە چەند ساڵی داهاتوودا زۆر توندتر ده‌ربكه‌ون، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی پشتبەستنێکی زۆر بە نەوت، بێ‌کاری، دۆخی کەرتی وزە و قەیرانەکانی گۆڕانی کەشوهەوا به‌شێكن له‌و كێشانه‌ی به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت.
راپۆرته‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، کێشەی کەمی خۆراکیش لە داهاتوودا بەهۆی لەناوچوونی کشتوکاڵی عێراقەوە کە بەردەوام وشکە ساڵی هەڕەشەیە لەسەری، کێشەیەکی گەورەترە کە پێویستە حكومه‌تی عێراق هەنگاوی پێویست بۆ چارەسەرکردنی بگرێته‌به‌ر، به‌پێچه‌وانه‌وه له داهاتوودا ئاسایشی خۆراك له عێراقدا ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.