عه‌دنان موفتی: پێویسته لایه‌نه‌كان په‌له بكه‌ن له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن
K24 – هه‌ولێر:
ئەندامێكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی رایگه‌یاند، پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌له به‌كه‌ن له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، به پێچه‌وانه‌وه دیموكراسی له هه‌رێم ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (10ـی ئادار/مارسی 2023)، عه‌دنان موفتی، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی رایگه‌یاند، پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان ناكۆكییه‌كان وه‌لابنێن و به زووترین كات بڕیاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بده‌ن.
هه‌روه‌ها عه‌دنان موفتی روونیكرده‌وه، ئێستا خه‌ڵك فه‌رهه‌نگی هه‌ڵبژاردنی له ئاستێكی به‌رزدایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی بینیوه، بۆیه پێویسته له‌پێناو پاراستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، عه‌دنان موفتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامنه‌درێت، لایه‌نه‌كان ناتوانن به‌رگری له پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و ناتوانن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش بكه‌ن كه هه‌رێمی كوردستان دیموكراسییه.