هاوسه‌ری عه‌بدولره‌حمان قاسملوو كۆچی دوایی كرد

K24 - هه‌ولێر:
هێلین قاسملوو، هاوسەری سەرۆكی کۆچکردووی حیزبی دیموکراتی کوردستان، د. عەبدولرەحمان قاسملوو، لە پاریس لە تەمەنی 89 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئەمڕۆ هەینی (10ـی ئادار/مارسی 2023)، خاتوو هێلین قاسملوو، هاوسه‌ری د. عه‌بدولره‌حمان قاسملوو کە لەناو حیزبی دیموکرات‌دا بە "خوشکە نەسرین" بەناوبانگ بوو، لە تەمەنی 89 ساڵی و لە شاری پاریسی پایته‌ختی فەره‌نسا کۆچی دواییکرد.
نه‌سرین قاسملوو، لە کتێبەکەی بەناوی "ئه‌وروپییەک لە وڵاتانی کوردان‌دا" باسی له ورده‌كاری ژیان و بەسەرهاتی خۆی لە قۆناغە سەخته‌كانی مێژووی خەباتی کورد لە رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران‌دا كردووه.
هێلین كرولیچ له ساڵی 1934 له وڵاتی چیك له‌دایكبووه و له‌سه‌رتای ساڵی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ عه‌بدولره‌حمان قاسملوو ژیانی هاوسه‌رگیریان پێكهێناوه و خاوه‌نی دوو كچن به‌ناوه‌كانی مینا له ساڵی 1953 له دایكبووه و هیوا له ساڵی 1955 له‌دایكبووه.
