دۆخی بارسێلۆنا گه‌یشتووه‌ته قۆناخێكی ترسناك
بڕیارێكی دژ به بارسێلۆنا له لایه‌ن یوفاوه به‌ڕێوه‌یه

له‌وه‌ته‌ی ناوه‌راستی مانگی رابردووه‌وه هه‌واڵی پێدانی به‌رتیل له‌لایه‌ن یانه‌ی بارسێلۆنا به ناوبژیوانانی لالیگا تادێت زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات، به‌جۆرێك مه‌ترسی له‌سه‌ر سڕكردنی بارسێلۆنا له چامپیۆنزلیگ و لێسه‌ندنه‌وه‌ی 3 نازناوی لالیگا له‌سه‌ره.
به گوێره‌ی میدیایه‌كانی ئیسپانیا، ئه‌گه‌ری هه‌یه سزای قوورس به‌سه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنا به‌سپێت، رۆژنامه‌ی ماركا باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ری هه‌یه سزاكان ته‌نیا تایبه‌ت به لالیگا نه‌بن و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا تووشی كێشه بێت.
تۆماركردنی سكاڵا له‌لایه‌ن داوكاری گشتی له یانه‌ی بارسێلۆنا، به‌شداریكردنی ئه‌م یانه‌یه له ركابه‌رییه‌كانی ئه‌ورووپای وه‌رزی داهاتووی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. یوفا ده‌توانێت بێ چاوه‌ڕوانی له بڕیاری دادگا، لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ست پێ بكات و ئه‌م یانه‌یه سزا بدات.
به‌پێی مادده‌ی چواره‌می یاساییه‌كانی خوله و پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌ورووپا هیچ گومانێك له ئه‌گه‌ری بڕیاره‌كه‌ی یوفادا ناهێڵێته‌وه. ئه‌م بڕگه‌یه به مه‌به‌ستی پاراستنی رۆحی تۆپی پێ و ئه‌و به‌هایانه‌یه كه یۆفا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی كێبڕكێی ته‌ندروست جێبه‌جێی ده‌كات.
رێساكانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و یۆرۆپا لیگ و كۆنفڕانسلیگ، له بڕگه‌ی (ز)ـی مادده‌ی چواره‌مدا پێوه‌ر و شێوازی قبوڵكردنی به‌شداریكردنی هه‌ر یانه‌یه‌ك له‌م پێشبڕكێیانه‌دا دیاری كراوه. ئه‌م بڕگه‌یه ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه هه‌ر ره‌فتارێكی نایاسایی، چ له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بێت چ ئاستی یانه‌كان، سزا ده‌خرێته سه‌ر یانه‌ی تاوانبار.
یوفا به‌رده‌وام مافی خۆی پاراستووه ئه‌گه‌ر یانه‌یه‌كی به‌شداربوو له ركابه‌رییه‌كانی ئه‌وروپادا هه‌موو مه‌رجه‌كانی په‌یڕه‌ونامه قبوڵ نه‌كات، به پشتبه‌ستن به مادده‌ی چواره‌م، له ركابه‌رییه‌كان دووری ده‌خاته‌وه. ئێستاش ره‌نگه خۆری وه‌رزی داهاتوو له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان بێ ئه‌وه‌ی یارییه‌ك ئه‌نجام بدات، ئاوا بێت.
ریال مه‌درید به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەیاننامەیەکی فەرمی لەسەر کەیسی یانەی بارسێلۆنا و نیگرێرای جێگری سەرۆکی ناوبژیوانی ئیسپانیا بڵاوکردەوە.
دوای ئەوەی داواکاری گشتی شاری بارسێلۆنا، داوای یاسایی لەسەر یانەی بارسێلۆنای تۆمار کرد بەوەی لە نێوان ساڵانی 2014 تاوەکو 2016 ، بارسا پارەی بە جێگری سەرۆکی ناوبژیوانانی ئیسپانیا داوە بۆ ئەوەی لایەنگیری بارسێلۆنا بکات و کاریگەری لەسەر بڕیاری ناوبژیوانان دروست بکات، یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لەسەر ئەم بابەتە بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بڕیارە سبەی رۆژی یەکشەممە کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ، بە ئامادەبوونی فلۆرێنتینۆ پێرێز و ئەندامانی دەستەی کارگێری یانەکەیان، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بکرێت و هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر ئەم کەیسە رابگەینن.
چاڤی چاوه‌ڕوانی ریال مه‌درید ده‌كات
پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیك بلباو، له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا له باره‌ی ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ریال مه‌درید له باره‌ی بارسێلۆنا، چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا رایگه‌یاند هه‌ركاتێك ریال مه‌درید له باره‌ی تۆمه‌تباركردنی بارسێلۆنا هه‌ر هه‌ڵوێستێكی نابه‌جێی ده‌ربڕی، ئه‌وكات قسه‌ی خۆیان ده‌بێت.