سوودانی: بودجەی ئامادەکراو بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 کاری پێدەکرێت

K24 - هەولێر:
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بودجەی گشتی پەسەند کرد و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، سوودانی رایگەیاند، ئەم بودجەیە بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 ، 2025 دەبێت و رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێت بە مەبەستی پەسەندکردن.
ئەمڕۆ دووشەممە (13ی ئادار/مارسی 2023)، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بودجەی گشتی پەسەندکرد و بڕیاریدا رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقی بکات بە مەبەستی پەسەندکردن.
بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سوودانی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو بودجەیەی دارێژراوە، رەنگدانەوەی کارنامەی حکومییە کە پێشتر ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەرداوە.
هەروەها سوودانی جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە، ئەم بودجەیەی ئامادەکراوە، بەگێرەی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی ژمارە (6)ـى ساڵی 2019 کە رێگەیداوە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ماوەی سێ ساڵ بودجە پێشکەش بکات، بۆ ماوەی سێ ساڵ دووبارە دەکرێتەوە.
سەبارەت بە ئەگەری گۆڕانکاریش لە نرخی نەوت، سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەکرد، وەزارەتەکانی دارایی و پلاندانان دەتوانن گۆڕانکاری لە بودجە بکەن بە وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەگەر هاتوو گۆڕانکاری لە ژمارەکان یان نرخی نەوت و بڕی بەرهەمهاتن، دروستبوو.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەسەر رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە لەبارەی پرسی بوجەوە و رایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان گەیشتینە رێککەوتنی تەواو لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
محەممەد شیاع سوودانی گوتی، "پشكی هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مجاره‌ش هه‌مان ئه‌و رێژه‌یه كه له بودجه‌ی ساڵانی پێشوودا هه‌بوو، واتا رێژه‌كه‌ی 12.67%ـه، وه‌ك ئاماژه‌م پێدا، هه‌موو بابه‌ته‌كان تاوتوێ كراون و شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به لایه‌نی چاودێری و ته‌كنیكییه‌وه سه‌ردانی به‌غدایانكرد و زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ ئه‌نجامدران و به‌و لێكتێگه‌یشتنه گه‌یشتینه كۆتایی و ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێككه‌وتنه‌شمان خسته به‌رده‌م ئیئتیلافی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، كه نوێنه‌ری سیاسیی ته‌واوی كوتله په‌رله‌مانییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت و ئه‌مڕۆش سوپاس بۆ خودا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نگیان پێدا، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی روونه كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ته‌وافوقیان له‌سه‌ر ئه‌م ره‌شنووسه هه‌یه و هیوادارین ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش ئاماده‌كاری بۆ ره‌وایه‌تیدان به‌و پڕۆژه یاسایه بكات".
سوودانی ئاماژەی بەوەشکرد، به‌شێك له هۆكاری دواكه‌وتنی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه به‌هۆی لێكتێگه‌یشتنمان بوو له‌گه‌ڵ برایانمان له هه‌رێمی كوردستان، سوپاس بۆ خودا توانیمان رێككه‌وتنێكی گشتگیر له‌گه‌ڵیان له‌سه‌ر پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكه‌ین، ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ش له‌سه‌ر زۆربه‌ی مادده په‌یوه‌ندیداره‌كان بو به بودجه، میكانیزمی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، فرۆشتنی نه‌وت، چۆنیه‌تی ئیداره‌دان و سه‌رپه‌رشتیكردن، به‌ڵام ئاماژه به‌وه بده‌م، كه یه‌كه‌م جاره ده‌توانین بگه‌ینه رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رجه‌م داهاتی نه‌وتی كێڵگه‌كانی هه‌رێم له یه‌ك هه‌ژماری بانكی دابنرێت، كه ته‌واوی داهاتی نه‌وتی خام و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی لێ داده‌نرێت به‌بێ هیچ لێبڕینێك بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپشك ده‌كرێت یانیش ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ده‌بێت كه خۆی كه‌سێكی دیكه ده‌ستنیشان بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و هه‌ژماره بانكیه‌ی پێ بسپێرێت و ئه‌و هه‌ژماره‌ش له‌ژێر چاودێری حكومه‌تی فیدراڵی عێراقدا ده‌بێت و هه‌موو هه‌ژماره هاووشێوه‌كانی دیكه‌ش داده‌خرێن.
زیاتر گوتی، "ئه‌مه لێكتێگه‌یشتنێكی زۆر گرنگه بۆ دڵنیابوونه‌وه له سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر داهاته‌كانه‌وه و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش رێكده‌خات، رێككه‌وتنه‌كه له زمانی ئاڵۆز به‌دوورگیراوه و لێكتێگه‌یشتنه‌كان هه‌ندێك خاڵی تێدایه پابه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، یاسا و رێككه‌وتنی سیاسی به‌ڕوونی ده‌خه‌نه‌ڕوو، كه له كارنامه‌ی حكومه‌تدا هاتووه و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر داوه. هه‌ر ناكۆكیه‌ك له تێڕوانینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ هه‌بێت، لیژنه‌ی هاوبه‌ش راسپارده‌كانی ئاماده ده‌كات و بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ به‌رزی ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری گونجاو بدات. هه‌ردوو حكومه‌ته‌كانیش به ئاراساته‌ی راست و دروست ده‌ستیان به هه‌نگاوه‌كانیان بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه كردووه و گرنگترین بابه‌تیش كه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و گازه".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، بودجە چارەسەری هەژاری لە خۆگرتووە لە رێگەی پاڵپشتیکردنی خێزانە هەژارەکان کە سوودمەندن لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی.