ئۆکرانیا لە ساڵی 2022 سێیەم گەورەترین هاوردەکاری چەک بوو لەسەر ئاستی جیهان
K24 - ههولێر:
ئۆکرانیا لە ساڵی 2022دا سێیەم گەورەترین هاوردەکاری چەک بووە لە جیهان، هۆكارهكهش بۆ گرژییەکانی نێوان رووسیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا دهگهڕێندرێتهوه.
بەپێی راپۆرتێکی پەیمانگای نێودەوڵەتیی ستۆکهۆڵم بۆ توێژینەوەی ئاشتی (SIPRI) دەربارەی گواستنەوەی جیهانیی چەک، ئاماژە بەوە کراوە، جەنگی رووسیا-ئۆکرانیا رێگهی بۆ ناردنی بڕێکی گرنگی هاوکاری سەربازیی لە ئەمریکا و ئەوروپاوە بۆ کیێڤ کردووەتەوە. ئەم دۆخە، ئۆکرانیای کردە سێیەم گەورەترین هاوردەکاری چەک لە جیهان لە ساڵی 2022.
ئۆکرانیا، لە ساڵی 1991 لە کاتی هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤێت سەربەخۆیی بەدەستهێنا و تاکو کۆتایی ساڵی 2021 چەندین چەکی گەورەی هاورەدەکرد. بەڵام ئەم دۆخە لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی رووسیا لە 24ی شوباتی 2022 بۆسەر ئۆکرانیا بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕا.
پیتەر وێزمان، راوێژکاری پێشکەوتووی پرۆگرامی گواستنەوەی چەک لە پەیمانگای نێودەوڵەتیی ستۆکهۆڵم بۆ توێژینەوەی ئاشتی (SIPRI)، رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی ساڵی رابردوو گواستنەوە چەک لەسەر ئاستی جیهان کەمبوونەوەی بەخۆوە بینیبوو، بەڵام بەهۆی گرژییەکانی نێوان رووسیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، هەناردەکردنی چەک بۆ ئەوروپا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
وێزمان، ئاماژەی بەوەش کرد، لەدوای داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن رووسیاوە وڵاتانی ئەوروپا ویستوویانە بە شێوەیەکی زیاتر و خێراتر چەک هاوردەبکەن.