وڵاتێک دهوامی فهرمی فهرمانبهرانی بۆ مانگی رهمهزان كهمكردهوه

K24 - هەولێر
دیوانی خزمەتگوزاری شارستانی کوێت، کاتی دەوامی فەرمی دەزگاکانی حکومەت بۆ مانگی رهمهزانی پیرۆز كهمكردهوه.
عیسام ئەلروبیان، سەرۆکی دیوان رایگهیاند، دەوامی فەرمی فهرمانبهران لە یەکشەممە تا پێنجشەممەی هەر هەفتەیەک لە مانگی رەمەزاندا، رۆژانە چوار کاتژمێر و نیو دەبێت.
کاتژمێر 9:45 بەیانی تا 2:15 پاش نیوەڕۆ
کاتژمێر 10:15 بەیانی تا 2:45 پاشنیوەڕۆ
کاتژمێر 10:45 بەیانی تا کاتژمێر 3:15 پاشنیوەڕۆ
رۆژنامهی ئهلقهباسی کوەیتی، بڵاویكردهوه، سەرکەوتنی ئەم تاقیکردنەوە رێگا خۆش دەکات بۆ جێبەجێکردنی کاتی کارکردن لە وەزارەتەکان و بەشە خزمەتگوزارییەکان بۆ هەمیشەیی.
دهشڵێت: ئەم سیستەمە دەبێتە هۆی نەهێشتنی دیاردەی بێکاریی و قەرەباڵغی فەرمانبەران لەناو فەرمانگەکاندا، هەروەها چارەسەرکردنی قەیرانی وەستانی ئۆتۆمبێل لە هەندێک ناوچە و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتووچۆ لە شەقام و رێگاوبانەکان.
رۆژنامەکە ئاماژهی بهوهشكردووه، دەتوانرێت بە پڕۆڤەیەکی پێشوەختە هەژمار بکرێت بۆ تاقیکردنەوە و سەرکەوتنی کاتی دەوامی فهرمانبهران، ههروهها سەرۆکی دیوانی خزمەتگوزاری شارستانی بڕیارێکی دەرکردووە و تێیدا سێ بەرواری جیاوازی ئامادەبوون و رۆیشتن لە مانگی رەمەزاندا دیاریکردووە .
سەرۆکی دیوانی خزمەتگوزاری شارستانی کوێت، ئاماژەی بەوەشکرد، هەر دەزگایەکی حکومی دەتوانێت زیاتر لە یەک کاتی دەوامی فەرمی هەڵبژێرێت لەو بەروارانەی پێشتر ئاماژەیان پێکراوە، بەپێی بارودۆخی کارکردن و سرووشتی کارکردن و بەبێ زیانگەیاندن بە رەوتی کارکردن.