هەولێر.. ئەمڕۆ ماراسۆنی ئازادی و نەورۆز لەبەردەم پارکی شانەدەر بەڕێوەدەچێت

876
876

K24 - هەولێر:

پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، لە میانەی (13)هەمین فێسیڤاڵی ئازادی و نەورۆز، ماراسۆنی ئازادی و نەورۆز لەبەردەم پارکی شانەدەر، بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیجی فەرمی پاریزگای هەولێر، ئەمڕۆ (هەینی 17ی ئادار / مارسی 2023)، لە میانەی کار و چالاکیەکانی (13)هەمین فێستڤاڵی ئازادی و نەورۆز لە هەولێری پایتەخت،  کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی، ماراسۆنی ئازادی و نەورۆز لەبەردەم پارکی شانەدەر بەڕێوەدەچێت.

لەمبارەیەوە پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، نزیکەی هەزار کەس بەشداری ماراسۆنەکە دەکەن و خاڵی دەستپێکی ماراسۆنەکە بەردەم پارکی شانەدەر دەبێت و درێژی ماراسۆنەکەش سێ کیلۆمەتر دەبێت.

پەیامنێری کوردستان24 هەروەها گوتیشی: زۆرینەی بەشداربووانی ماراسۆنەکە قوتابیانن.

 

Fly Erbil Advertisment