به فه‌رمی یوفا هاته نێو كه‌یسی نێگریرا

تۆمه‌تی پێدانی به‌رتیل به ناوبژیوانان تا دێت له‌سه‌ر باسێلۆنا قورس‌تر ده‌بێت، دواجار فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا به فه‌رمی بڕیاری دا بێته نێو كه‌یسه‌كه و لێكۆڵینه‌وه ده‌ست پێ بكات.
یانەی بارسێلۆنا بە پێدانی بەرتیل بە جێگری سەرۆکی لێژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا تۆمەتبارە، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی میدیایه‌كانی ئیسپانیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه بارسێلۆنا لە ساڵانی 2016 تا 2018 زیاتر لە ملیۆنێک و 600 هەزار یۆرۆی لە ژێر ناو و بیانووی جیاواز بە (نێگریرا)ـی جێگیری سه‌رۆكی پێشووی لێژنه‌ی ناوبژیوانانی ئیسپانیا داوه.
دواجار فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا بڕیاری دا بێنه نێو ئه‌و كه‌یسه و لێكۆڵینه‌وه ده‌ست پێ بكات، له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كان به‌سه‌ر بارسێلۆنادا ساخ بێته‌وه، ئه‌وان دوور نییه بارسێلۆنا دوو نازناوی لالیگای لێبسه‌ندرێته‌وه و بدرێته یانه‌كانی ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، هه‌ڵبه‌ت له به‌شداریكردن له چامپیۆنزلیگیش سڕ ده‌كرێت.