تۆماس توخێل له یه‌كه‌مین لێدوانی دا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستپێكرد

تۆماس توخێل راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی بایرن میونشن له یه‌كه‌مین لێدوانی دا رایگه‌یاند به‌و پێكهاته‌یه‌ی ئێستای یانه‌كه ده‌توانن ركابه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو نازناوه‌كان بكه‌ن، ده‌شڵێت: گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ بایرن شهڕهفێكی گه‌وره‌یه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 25 ئاداری 2023، یانه‌ی بایرن میونشن له پرێس كۆنفرانسێك تۆماس توخێلی وه‌كو شوێنگره‌وه‌ی جۆلیان نایگلسمان راگه‌یاند.
تۆماس توخێل له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا رایگه‌یاند زۆر به ئاسانی ئۆفه‌ری راهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌ی بایرن میونشم قبوڵ كردووه، چونكه ئه‌و یانه‌یه نزیك خانه‌واده و خێزانه‌كه‌یه‌تی، گوتیشی: زۆر سووپاسی ئۆلیڤەر کان، حەسەن ساڵحامیدزیچ، هێربێرت هاینەر و ئولی هۆنێس دەکەم بۆ ئەو متمانەیەی به منیان به‌خشی.
توخێل گوتیشی: بۆ من شانازییه‌كی گه‌وره بوو سه‌ره‌تا له یانه‌ی دۆرتمۆنده‌وه ده‌ركه‌وتم، ئه‌وه‌یان بۆ من ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره بوو، وه‌رزی ناوازه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه تێپه‌ڕ كرد، ئێستاش له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكی گهورهتردام، ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاش كاری راهێنه‌رایه‌تیم كردووه وای لێكردووم زیاتر له تۆپی پێ به ئاگا بم، هه‌ركه‌سێكیش له ده‌ره‌وه كار بكات زیاتر له گه‌وره‌یی بایرن میونشن تێده‌گات.
توخێل له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه مادام له یانه‌یه‌كی وه‌كو بایرن میونشن كار ده‌كه‌م كه‌واته ده‌بێت ته‌نیا بیر له بردنه‌وه و نازناو بكه‌مه‌وه، چونكه یانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و مێژووییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه.
توخێل ده‌شڵێت: ده‌توانم بناغه‌ی ئه‌و تیپه بۆ سه‌ركه‌وتن ئاماده بكه‌م، بایرن یەکێکە لە بەتواناترین و باشترینەکانی ئەورووپا، بەڕاستی بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردنم لەگەڵ ئەم تیمە.
تۆماس توخێل پێشتر چامپیۆنزلیگی بۆ یانه‌ی چێڵسی بردووه‌ته‌وه و یانه‌ی پاریس سانجێرمانی گه‌یاندووه‌ته یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، 2 نازناوی خولی فه‌ره‌نسا و 2 نازناوی جامی ئه‌ڵمانیاشی به‌ده‌ستهێناوه.