نایگلسمان به خێرایی له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی دیكه ده‌ستی به گفتووگۆ كرد

جۆلیان نایگلسمان دوای ئه‌وه‌ی له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی بایرن میونشن دوورخرایه‌وه، راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی دیكه كه‌وته گفتووگۆ، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌زموونێكی نوێ له پرێمه‌رلیگ تاقی بكاته‌وه.
جۆلیان نایگلسمانی ته‌مه‌ن 35 ساڵ دوای ئه‌وه‌ی له هاوینی 2021 روویكرده بایرن میونشن، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 84 یاری، 60 بردنه‌وه، 14 به‌رامبه‌ربوون و 10 شكستی تۆمار كرد و یانه‌كه‌شی بۆ ئه‌م وه‌رزه گه‌یاندووه‌ته قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ.
دواتر نایگلسمان به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له راهێنه‌رایه‌تی بایرن میونشن دوورخرایه‌وه و تۆماس توخێل دوای كه‌متر له چه‌ند كاتژمێرێك شوێنی گرته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته هه‌واڵه‌ی له پێگه‌ی تێلێگرافی به‌ریتانیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، یانه‌ی تۆتێنهامی ئینگلیزی له‌گه‌ڵ جۆلیان نایگلسمان ده‌ستی به گفتووگۆ كردووه و له رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی نزیك بوونه‌ته‌وه. به ئه‌گه‌رێكی نزیك شوێنی ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی له یانه ئینگلیزییه‌كه ده‌گرێته‌وه و ئه‌زموونێكی نوێ بۆ یه‌كه‌مجار له پرێمه‌رلیگ تاقی ده‌كاته‌وه.
نایگلسمان نازناوێكی بۆندزلیگا و 2 نازناوی سووپه‌ری ئه‌ڵمانیای بۆ بایرن میونشن برده‌وه، نازناویكی بۆندزلیگای بۆ تیپی خوار ته‌مه‌ن 19 ساڵانی بۆ یانه‌ی هۆفینهایم به‌ده‌ستهێناوه.