لهبارهی عومرهكردن لهمانگی رهمهزانی پیرۆزدا سعوودیه بڕیارێكی نوێی دەرکرد

K24 - هەولێر:
وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە رایدهگهیهنێت، لە پێناو رەخساندنی دەرفەتی پەرستن بۆ کەسانی زیاتر لە مانگی رەمەزاندا، دەتوانرێت لهو مانگهدا تەنیا یەک جار عومرە بکرێت.
لەمبارەیەوە، وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هەموو کەس مافی ئەنجامدانی یەک عومرەی هەیە لە مانگی رەمەزاندا. رێگە نادرێت دووبارە بکرێتەوە.
لە بەیاننامەکەدا باس لەوە کراوە، کە ئەم رێكکارە دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵکانی دیکە بە ئارامیی و ئاسوودەیی پەرستنەکانیان ئەنجام بدەن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ناتوانرێت وادەی ئەنجامدانی عومرە بگۆڕدرێت، بەڵام دەتوانرێت لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی "Nusuk" کە سعوودیە دروستیکردووە بۆ ئاسانکاری کاروبارەکانی حەج و عومرە، پێش وادە هەڵبوەشێندرێتەوە.
لە بەیاننامەکەدا، هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسانەی ناتوانن لە ماوەی دیاریکراودا عومرەکەیان ئەنجام بدەن، ئەوا لە ئەپڵیکەیشنەکەدا ناو بە ناو وادەکەیان بۆ نوێ دەکرێتەوە.
سعوودیە ئەپڵیکەیشنێکی بە ناوی "Nusuk" بۆ ئەو کەسانە دروستکردووە کە حەج و عومرە دەکەن و تێیدا بە چەند زمانێک خزمەتگوزاری پێشکەش دەکرێت.