یانهی ههولێر ئامادهنییه یارییه دواخراوهكهی بهرامبهر كارهبا بكات

یانەی هەولێر رەتیدەکاتەوە ئامادە بێت رۆژی پێنجشەممە یارییە دواخراوەکەی بەرامبەر کارەبا ئەنجام بدات و پێیانوایه دهبوو ئهو یارییه به براوه بۆ ئهوان ههژمار كرابا.
وەلید عارەب، سەرۆکی یانەی هەولێر لە لیدوانێکی بۆ کوردستان24 رایگەیاند: هەفتەی رابردوو ئێمە بۆ ئەنجامدانی یاریی بەرامبەر کارەبا گەشتی بەغدامان کردبوو، بەڵام بەهۆی نەبوونی یاریگاوە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا یارییەکە دوابخات، سەرەڕای ئەوەی ئێمە خەرجییەکی زۆرمان کردبوو دەبوایه یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی ئێمە هەژمار بکرێت.
سەرۆکی یانەی هەولیڕ دەشڵێت: لێژنەی پێشبڕکێکان بەبێ ئەوەی رەزامەندیی ئێمە وەربگرێت بڕیاریداوە رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 09:00ـی شەو یارییەکەمان ئەنجام بدەین، لەکاتێکدا ئێمە ئێستا بەهۆی پەیوەندیکردنی بە هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراقەوە ناتوانین سوود لە ئەحمەد مەکەنزی بەرگریکاری یانەکەمان وەربگرین، بۆیە ئێمە ئامادە نین ئەو یارییە ئەنجام بدەین و ئەگەر لێژنەی پێشبڕکێکان پێداگیری لەسەر ئەو وادەیە بکات، ئەوا ئێمە ناچینە ناو یاریگا و یارییەکە ئەنجام نادەین.
وابڕیاربوو یاریی کارەبا و هەولێر لە گەڕی بیست و یەکەمی خولی نایابی عێراق رۆژی 17ـی ئەم مانگە بکرێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی یاریگا یارییەکە بۆ رۆژی 30ـی ئەم مانگە دواخرا.