بۆ دووەمین هەفتە لەسەر یەک هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا دابەزیوە

K24 - هەولێر
فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمەریکا ئاماری هاوردەی نەوتی وڵاتەکەی بۆ هەفتەی رابردوو بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە بۆ دووەم هەفتە لەسەر یەک هەناردەی نەوتی عێراق بۆ وڵاتەکە کەمی کردووە.
ئەو فەرمانگەیە لە نوێترین راپۆرتیدا بڵاویکردووە، بە درێژایی هەفتەی رابردوو ئەمریکا رۆژانە زیاتر لە 4 ملیۆن و 532 هەزار بەرمیل نەوتی لە 9 وڵات هاوردەکردووە، ئەم بڕەش بەراورد بە هەفتەی پێشووتر بڕی 891 هەزار بەرمیل نەوت کەمترە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا 138 بەرمیلی رۆژانە بووە، بەراورد بە هەفتەی پێشووتر 6 هەزار بەرمیل کەمی کردووە.
ئەمەریکا زۆرترین بڕی نەوتی لە کەنەدا هاوردەکردووە، کە نزیکەی 3 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانەیە، دواتر مەکسیک و کۆڵۆمبیا و سعوودیە