تا كۆتایی ساڵ رووسیا 500 هه‌زار به‌رمیل، رۆژانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌مده‌كاته‌وه

K24 – هەولێر:
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیا ئاشكرایده‌كات، 500 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌مده‌كه‌ینه‌وه.
ئەلێکساندەر نۆڤاک جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا، رایده‌گه‌یه‌نێت، تا کۆتایی ئەمساڵ، بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 500 هەزار بەرمیلی رۆژانه جێبەجێدەکەن.
نۆڤاک ئەوەشی خستەڕوو، به‌هۆی قه‌یرانی بانكی له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و هه‌نگاوه هه‌ڵه‌كانه‌وه كه لە بواری وزە هاوێژراون، ناجێگیرییەکی زۆر لە بازاڕی نەوتدا هاتووه‌ته ئاراوه.
نۆڤاک دووپاتی ده‌كاته‌وه، رووسیا وه‌ك هه‌نگاوی خۆپارێزیی، بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی رۆژانه‌ی نەوتی داوە و گوتی: "بەراورد بە قەبارەی بەرهەمهێنانی مانگی شوبات، بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 500 هەزار بەرمیلی رۆژانه تا کۆتایی ساڵ کەمدەکەینەوە" .
رۆژی 10ی شوبات جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا، ئەلێکساندەر نۆڤاک رایگەیاندبوو، وڵاته‌كه‌ی لە مانگی ئاداردا بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمدەکاتەوە.
لە مانگی کانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2022دا، وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا رێککەوتن لەسەر ئه‌وه‌ی 60 دۆلار وه‌ك به‌رزترین نرخ بۆ هەر بەرمیلێک له نه‌وتی رووسیا دابنێن، کە لە رێگەی دەریاییەوە دەگوازرێتەوە.