لیژنەی دارایی پەرلەمان و وەزیری دارایی عێراق تاوتوێی پڕۆژەیاسای بودجە دەکەن

دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

K24 - هەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی حکومەتی عێراق تاوتوێی پرۆژە یاسای بودجە بکەن.

ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ 2ی ئاداری 2023، موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکی پەرلەمان پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراقی بۆ ساڵی 2023 رەوانەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران کرد، بۆ ئەوەی لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەماندا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەکە بکرێت.

هەروەها باسم عه‌وادی، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق لە راگەیەندراوێکدا داوا له‌ سه‌رجه‌م کوتلەکانی په‌رله‌مان ده‌كات، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی وڵات، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه‌ و په‌له‌ له‌ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاساكه بكه‌ن‌، بۆ ئه‌وه‌ی رێچكه‌ی جێبه‌جێكردنی خۆی وه‌ربگرێت.

قەبارەی بودجەکە بە گشتی زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە، لەو بڕە پشکی هەرێمی کوردستان %12.67ـە، هەروەها کورتهێنان لە بودجە 63 ترلیۆن دینارە، تێکڕای داهاتی عێراق 134 ترلیۆن دینارە.

بڕیاریشە سبەی پەرلەمانی عێراق جارێکی دیکە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات.

Fly Erbil Advertisment