مۆسكۆ.. سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وەزیرانی دەرەوەی رووسیا، تورکیا، ئێران و سووریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا

K24 - هەولێر:

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوی رووسیا ئاماژە بە زنجیرە کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری دەکات لە مۆسکۆ، وەک ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی وەزیرانی دەرەوەی رووسیا، تورکیا، ئێران و سووریا.

سەرچاوەکەی وەزارەتی دەرەوی رووسیا باسی لەوە کردووە، هەر ئەمڕۆ (دووشەممە 3ـی نیسان/ ئێپڕڵی 2023)، کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی لەنێوان شاندی وەزارەتی دەرەوی رووسیا و وەزارەتی دەرەوی سووریا لەناو وەزارەتی دەرەوی رووسیا ئەنجامدراوە وەک ئامادەکارییەک بۆ کۆبوونەوە چوارقۆڵییەکە کە بڕیار وایە سبەی (سێشەممە 4ـی نیسان/ ئێپڕڵی 2023) بەڕێوەبچێت.

لەلای خۆیەوە ئەیمەن سۆسان، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی سووریا بە پێویستی زانیوە تورکیا لە خاکی سووریا بچێتە دەرەوە و بوونی تورکیای لە خاکی وڵاتەکەی بە نایاسایی ناوبردووە.

هاوکات میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا سەرلەنوێ هەڵوێستی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە، کە بە وتەی ئەو بەردەوام کار دەکات بۆ زامنکردنی رێزگرتن لە سەروەری سووریا و یەکێتیی و ئاشتی خاکەکەی.

STAR