سوودانی: به‌هۆی بڕینی بودجه، هه‌رێمی كوردستان ناچاربوو گرێبه‌ستی نه‌وتی ئه‌نجامبدات
K24 - هەولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له باره‌ی كێشه‌كانی تایبه‌ت به نه‌وت و گاز له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان، رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی بڕینی بودجه، هێرشه‌كانی داعش و هاتنی ملیۆنان ئاواره، هه‌رێمی كوردستان ناچاربوو گرێبه‌ستی نه‌وتی ئه‌نجامبدات، بۆیه له ئێستادا رێككه‌وتن له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتی عێراق له‌مباره‌یه‌وه كراوه.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌میانه‌ی دیدارێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره رایگه‌یاند، به‌شێك له‌و رێككه‌وتنه سیاسییه‌ی كه حكومه‌تی نوێی عێراقی پێ پێكهێنراوه، له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری گرفته هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بووه، یه‌كێك له‌وانه‌ش پرسی نه‌وت و گاز و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵی.
سوودانی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له‌ساڵی 2014، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جه‌نگ له دژی داعش له‌ئارادا بوو، بودجه‌ی هه‌رێم بڕابوو، هه‌روه‌ها هه‌رێم له‌به‌رده‌م پێداویستی ته‌مویلكردنی جه‌نگ و ئه‌و ملیۆنان ئاواره‌یه‌ی كه روویان تێكردبوو و گوشاریان دروستكردبوو له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كان، بۆیه ناچاربوو په‌نا بۆ كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ستی نەوتی ببات".
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، سوودانی روونیكرده‌وه، رێككه‌وتن له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتی عێراق كراوه، ماوه‌ی شه‌ش مانگمان دیاریكردووه و كه‌مێكی تریش دواده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گاز ده‌ربكه‌ین، كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه و هه‌رێمی كوردستان رێكده‌خاته‌وه.