عەزیز ئەحمەد: لە پرۆژەی هەژماری من هاووڵاتییان سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی پێشینە بۆ هاوسەرگیری و کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون

K24 - هەولێر:
یهكێك له خاڵەکانی كارنامهی كابینهی نۆیهمی حكومهتی ههرێمی كوردستان بهدیجیتاڵكردنی سیستهمی بانكی بوو، بۆ یهكهمجاریش له ههرێمی كوردستان ئهو سیستمه بهناوی پرۆژهی ههژماری من له مانگی تشرینی یهكهمی ساڵی 2022 لهلایهن سهرۆكی حكومهتهوه راگەیەندرا و یهكهم ههنگاویش وهك قۆناغی تاقیكاری، مانگی رابردوو موچهی فهرمانبهرانی نهخۆشخانهی لهدایكبوون و منداڵانی ههولێر له رڕێگهی ئهو سیستەمهوه دابهشكرا.
له ههڤپهیڤینێكدا لهگهڵ كوردستان24، عهزیز ئهحمهد، جێگری بهڕێوهبهری نووسینگەی سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان وهڵامی چهند پرسیارێك لهبارهی گرنگیی پڕۆژهی ههژماری من دهداتهوه و ئهو خزمهتگوزاری و ئاسانكارییانه دهخاتهڕوو، كه له رێگهی ئهو پڕۆژهیهوه بۆ هاووڵاتییان فهراههم دهكرێن. ههروهها جهختیش دهكاتهوه لهماوهیهكی دیاریكراودا ئهو پڕۆژهیه تهواودهبێت و هۆكاری دهستنیشانكردنی ئهو دوو بانكهش ئاشكرا دهكات، كه له قۆناغی تاقیكاریدا بۆ دابهشكردنی مووچهی فهرمانبهرانی نهخۆشخانهی لهدایكبوونی ههولێر راسپێردران.
عەزیز ئەحمەد گوتی، پرۆژەی هەژماری من، پرۆژەیەکی ستراتیژی درێژخایەنی گرنگی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، گۆڕانکارییەکی گەورە لە ژاینی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دروستدەکات و سوودی بۆ هاووڵاتیان، بازرگانی و حکومەتیش دەبێت.
چاکسازیکردن لە سێکتەری بانکی یەکێک لە ئامانجەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو، بۆیە بە نیەتێکی جددی و روئیایەکی نوێوە، هەنگاوەکانی بۆ ئەو مەبەستە دەستپێکرد و پرۆژەی هەژماری منیش بەشێکە لەو هەنگاوە فراوانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو مەبەستە.
پرۆژەی هەژماری من لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022، لەژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و لە چوار مانگی سەرەتادا، تواندرا تیمێکی نێودەوڵەتی شارەزا پێکبهێندرێت و چەند پێوەرێک دانرا بە ئاراستەی دەستنیشانکردنی لایەنێکی حکومی بۆ ئەوەی ئەم پرۆژەیەی تێدا جێبەجێ بکرێت. بۆیە لە مانگی کانوونی دووەمی 2023، وەک دەستپێک لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی هەولێر جێبەجێکرا.
عەزیز ئەحمەد روونیکردەوە، بەپێی ئەو پلانەی دانرابوو، پێشبینی ئەوەمان دەکرد لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ دەست بەو پرۆسەیە بکەن، بەڵام توانییان لە مانگی شوباتدا، واتە چوار مانگ پێش ئەو وادەیە، یەکەم پرۆسەی تاقیکاری جێبەجێکردنی پرۆژەی هەژماری من دەستپێبکەن.
جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیران رایگەیاند، بەگوێرەی ئەو ئەزموونەی لە ناوچەکەدا هەیە، ماوەی پێنج بۆ حەوت ساڵ پێویستە بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە، بەڵام سەرۆک وەزیران بڕیاریداوە لە ماوەی دوو ساڵدا ئەو پرۆژەیە جێبەجێ بکرێت و ئێمەش گەشبینین بەجێبەجێکردنی تەواوی ئەو پرۆسەیە لەو ماوەیەدا.
لەبارەی سوودەکانی پرۆژەی هەژماری من بۆ هاووڵاتیان، عەزیز ئەحمەد باسی لەوەکرد، هاووڵاتییان و گەنجان دەتوانن سوودمەندبن لە وەرگتنی پێشینە بۆ کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون، ئەنجامدانی هاوسەرگیری و گەشتکردن و زۆر مەبەستی دیکە کە دەکرێت لە رێگەی قەرزی بانکییەوە ئەنجامبدرێت. هەروەها پرۆژەی هەژماری من دەبێتە پشتیوان بۆ ئەو گەنجانەی خاوەن بیرۆکە و داهێنانن و دەتوانن ببنە خاوەنی پرۆژەی خۆیان تەنیا پێویستیان بە پشتگیری دارایی هەیە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، عەزیز ئەحمەد روونیکردەوە، ئامانج لە پرۆژەی هەژماری من پەیڕەوکردنی سیستمی بانکییە لە مامەڵەکانی کڕین و فرۆشتنی رۆژانەی هاووڵاتییان لە بازاڕدا، بۆیە دوای ئەوەی وەک قۆناغی یەکەم پلانی ئەوەیان هەیە لەماوەی دوو ساڵی داهاتوودا، یەک ملیۆن مووچەخۆری کەرتی گشتی ببنە خاوەنی کارتی بانکی لە رێگەی ئەم پرۆژەیە، هەروەها کاردەکەن لە کەرتی تایبەتیش هەمان پرۆسە ئەنجام بدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش 100 هەزار ئامێری خوێندنەوەی کارتی بانکی دابین دەکرێت و دابەش دەکرێت لەگەڵ تەرخانکردنی هەزار و 200 ئامێری راکێشانی پارە تەرخان دەکرێت کە رەچاوی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان کراوە و ئەو ئامێرانە لەلایەن بانکەکانەوە دابین دەکرێت.
عەزیز ئەحمەد جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، هیچ جێگرەوەیەک نییە بۆ گۆڕانکاری ئەو سیستەمە بانکییە کۆنەی ئێستا لە کەرتی گشتی هەرێمی کوردستان هەیە تەنیا جێبەجێکردنی پرۆژەی هەژماری من نەبێت، بۆیە تەواو سوورن لەسەر جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە. زیاتر گوتی، زیاتر لە 30 ساڵە هاووڵاتییان نۆرە دەگرن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان، یان جووتیاران بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان هەر نۆرە دەگرن، کە ئەمەش وێرانی ماندووبوون و دروستکردنی فشارێکی دەروونی ناخۆش بۆ هاووڵاتییان، ساڵ لە دوای ساڵ دابەشکردنی پارە بەو شێوەیە زەحمەتتر دەکات.
هەروەها روونیکردەوە، لە پرۆژی هەژماری من کاتێک هاووڵاتی دەبێتە خاوەنی کارتی بانکی، دەتوانێت لە دەرەوەی وڵاتیش بەکاریبهێنێت و زۆر بەشێوەیەکی ئاسایی دەتوانێت مامەڵەی ئاڵوگۆری دراو ئەنجام بدات، چ لەناوخۆ یان هەر وڵاتێکی دەرەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، لە مامەڵە ئەلیکترۆنییەکان و بازاڕی ئۆنلایندا دەتواندرێت، بەشێوەیەکی ئاسایی کڕین و فرۆشتن ئەنجام بدرێت.
دابینکردنی ئامێری راکێشانی پارە (ATM) بەپێی ستاندار لە شوێنە جوگرافییەکان دادەنرێت، بەشێوەک بۆ هەر هەزار هاووڵاتییەک ئامێرێک دادەنرێت لەگەڵ پێوەری نێوان ئامێرەکان، بۆیە بەپێی ئەو پلانەی دانراوە، پرۆژەی هەژماری من هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و هاووڵاتییان لە هەموو شوێنەکان دەتوانن لێی سوودمەندبن، بەتایبەتی دەکرێت بەشێوەی ئۆنلاین لە خزمەتگوزارییە بانکییەکان سوودمەندبن.
جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیران بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە و سوودمەنبوونی هاووڵاتییان لە بەکارهێنانی کارتی بانکی بۆ پێدانی پارە لەبری کاش، لە چەندین سێکتەری جیاواز، وەک بەنزینخانە، دەرمانخانە، چێشتخانە، کافتریا، هۆتێل و مۆڵەکان دەکرێتە شێوەی ناچاری کە لە رێگەی کارت پارە لە هاووڵاتییان و مامەڵە بە سیستمی بانکی بکەن و بۆ ئەو مەبەستە ئامێری خوێندنەوەی کارت دابین بکەن، بەڵام بەکارهێنانی لەلایەن هاووڵاتییانەوە ئارەزوومەندانەیە.
لەبارەی هەڵبژاردنی دوو بانک لە قۆناغی تاقیکاری، عەزیز ئەحمەد روونیکردوە، بۆ ئەم قۆناغە تەنیا ئەو دوو بانکە ئامادەبوون، بەڵام ئەو مەرج و پێوەرانەی دانراوە هەر بانکێک پێوەی پابەندبێت و جێبەجێی بکات، دەتوانێت بەشداری بکات و حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەشداربوونی زۆرترین بانک دەکات کە سوود بە تەواوی ئەو پرۆسەیە دەگەیەنێت.