پارێزەرەکەی ترەمپ: خۆمان بۆ هەموو سیناریۆیەک ئامادەکردووە

K24 - هەولێر

پارێزەرەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا رایەگەیاند، ترەمپ ورەی زۆر بەرزە و ئامادەکارییان بۆ هەموو سیناریۆیەک کردووە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی هەواڵی (سی ئێن ئێن)ی ئەمەریکی ئەلینا هابا پارێزەری دۆناڵد ترەمپ کە پێشتریش لە ژمارەیەک دۆسیەدا پارێزەری ناوبراو بووە راشیگەیاند، "ترەمپ بە تەواوی ئامادەیە بۆ چوونە دادگا و دەزانێت چی دەکات".

باسی لەوەشکرد، پلانیان بۆ هەموو شتێک داناوە و چوونە بەردەم دادگای ترەمپ وەک هیچ کەسێکی دیکە نییە.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئاداری 2023، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە بەردەم دادگای مانهاتن بەتۆمەتی پێدانی پارە ئەکتەرێکی پۆرن ئامادەبێت.

ئێوارەی دوێنێ لە رێوشوێنێکی ئەمنی توندا دۆناڵد ترەمپ گەیشتە شاری نیویۆرک و تا کاتی ئامادەبوونی لەبەردەم دادگا لە (ترەمپ تاوەر) دەمێنێتەوە.