سەرکردەیەکی دیاری داعش لە سووریا کوژرا

K24 - هەولێر

فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا رایگەیاند، رۆژی دووشەممە، لە جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا سەرکردەیەکی دیاری داعشیان لە سووریا کوشتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئاداری 2023، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا لە سووریا، خالید ئەحمەد جبووری، بەرپرسی پلانی هێرشەکانی رێکخراوی داعش لە ئەوروپایان کووشتووە.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا راشیگەیاندووە: لەم هێرشەدا هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی نەکوژراوە یاخود  بریندار نەبووە، دەشڵێت، رێکخراوەکە هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەکە.

هەفتەی  رابردوو ئاژانسی هەواڵی تاس رایگەیاند: رووسیا ناڕەزایەتی دەربڕیوە بەرامبەر بە هاوپەیمانی شەڕی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا سەبارەت بە کردەوەی ئیستفزازی هێزە چەکدارەکانی ئەمەریکا لە سووریا.