شارەزایه‌كی ئابووری: رێككەوتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كاریگه‌ری بۆسه‌ر جوڵه‌ی بازاڕ وكه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری ده‌بێت

K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی پشكی هەرێمی كوردستان و رێككەوتنی نێوان عێراق و كوردستان، شاره‌زایه‌كی ئابووری رایده‌گه‌یه‌نێت، ره‌شنووسی بودجه‌ی گشتی عێراق كه ئێستا گه‌یه‌ندراوه‌ته په‌رله‌مان، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێككه‌وتنه داڕێژراوه.
جیھانگیر گوڵپی شارەزای ئابووری به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن، بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی جیاواز، بۆیه رێككه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه كراوه، تا یاسای نه‌وت و غاز ده‌رده‌چێت.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی ئابووری له‌باره‌ی پشكی هەرێمی کوردستان و کاریگەرییەکانی بۆسەر بوژانەوەی ئابووری ده‌ڵێت: "به گوێره‌ی ئه‌و پشكه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه، ئه‌گه‌ر وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت و هیچ ته‌گه‌ره‌یه‌كی بۆ دروست نه‌كرێت، كه زیاتر له 15 تریلیۆن دیناره، دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاریگه‌ری بۆسه‌ر داهات دروست ناكات، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری ئیجابیان بۆسه‌ر جوڵه‌ی بازاڕ، ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كان، وه‌به‌رهێنان، كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری و زۆر بواری دیكه ده‌بێت.
جیھانگیر گوڵپی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هه‌ر له یاسای بودجه‌ی عێراقی ساڵی 2006ـه‌وه تاكو ئه‌مساڵ، برگه‌یه‌كی تێدا ده‌نووسرێت، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه ده‌بێت یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ماف و شایسته داراییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بكرێت، به‌وه‌ی كه زۆر قورسه یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵی رابردوو ئه‌نجام بده‌ن".