بەنگین رێکانی بۆ کوردستان24: سبەی واژوو لەسەر بڕیاری هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت

K24 - هەولێر:
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق رایگەیاند، سبەی واژوو لەسەر بڕیاری هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە (16ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق لە وەڵامی پرسیاری ئاکام فەهمی، پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، کێشه ته‌کنیکییه‌کان بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هەرێمی کوردستان چاره‌سه‌رکراون و له‌ڕووی یاسایی و ته‌کنیکییه‌وه هیچ کێشه‌یه‌ک بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی هەرێم نه‌ماوه.
هەروەها به‌نگین رێکانی ئاماژەی بەوەکرد، سبه‌ی رێککه‌وتنی ته‌کنیکی بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وت واژووده‌کرێت و بۆ ئەو مەبەستەش نووسراوێک بۆ دەستپێکردنەوەی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هەرێمی کوردستان ئاراسته‌ی توركیا ده‌كرێت.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، بەنگین رێکانی ئاماژەی بەوەشکرد له كۆبوونه‌وه‌ی سێشەممەی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق تاوتوێی ناردنی شایسته داراییه‌كان بۆ هەرێمی کوردستان ده‌كرێت و زیاتر روونیکردەوە، ماوەی چوار مانگی ئەمساڵ بەغدا هیچ بڕە بودجەیەکی نەناردووە بۆ هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراقیش پاڵپشتی لەو بابەتە دەکات.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق گوتیشی، حکومەتی عێراق پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، ئەگەر ئێستا بەشێوەی قەرزیش بێت ئەوا دوای پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجە، لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان هەژماردەکرێت.
رۆژی (سێشەممە 4ی نیسان/ ئێپڕڵی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لێ‌کرا، پاشان بە ئامادەبوونی هەردوولا لە رێوڕەسمێکدا رێككەوتنی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە واژووکرا.