پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە دەکات
K24 – هەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە بکات.
نووسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنەکەی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی کارنامەکەش خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 دەکرێت.
نووسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، دانیشتنەکەی پەرلەمان کاتژمێری 9ی شەو دەستپێدەکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی نزیکەی سێ هەفتەیە رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە رادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە، پێشتریش محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق چەند جارێک داوای لە پەرلەمان کردبوو، پەلە بکەن لە تێپەڕاندنی بودجە، چونکە پەیوەندی راستەوخۆی بەژیانی خەڵکەوە هەیە.