نەوتی خاوی برێنت بە 85.47 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت

K24 - هەولێر:
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 85 دۆلار و 47 سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 85 دۆلار و 60 سەنت و رۆژەکەی بە 84 دۆلار و 47 سهنت تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر 09:33، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسهدا 0.62 بەرزبوونەوەی بهخۆیهوه بینی و بە 85 دۆلار و 47 سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە 81 دۆلار 16 سەنت فرۆشرا.
مەزەندەی کەمبوونەوەی یەدەگەکانی نەوتی خاو لە ئەمریکا و بڕیاری وڵاتانی ئەندام لە گرووپی ئۆپیک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی خستنەبازاڕی نەوت رۆڵیان هەبووە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتدا.
ئەنیستیتۆی نەوتی ئەمریکا، مەزەندەی ئەوەی کرد کە یەدەگەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا هەفتەی رابردوو بە بەراورد لەگەڵ هەفتەی پێشووتردا، نزیکەی چوار ملیۆن و 346 هەزار بەرمیل کەم بکات. لە کاتێکدا چاوەڕوانییەکانی بازاڕ بە جۆرێک بوو یەدەگەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا یەک ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل کەم بکات. مەزەندەی کەمبوونەوەی یەدەگەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا لەسەرووی چاوەڕوانییەکان، بە کاریگەریدانان لەسەر ئەگەری زۆربوونی داواکاری لەسەر نەوت، بووەتە هۆی ئەوەی نرخی نەوت بەرز ببێتەوە.
ئەمڕۆ فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا داتاکانی پەیوەندیدار بە یەدەگە فەرمییەکانی نەوتی خاو بڵاو دەکاتەوە.
بڕیاری نۆ وڵاتی ئەندام لە گرووپی ئۆپیک پڵەس بۆ راگرتنی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نزیکەی یەک ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل نەوتی سەربار بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
لەلایەکی دیکەیشەوە ئاماژەکانی پەیوەندیدار بە خاوبوونەوەی جموجۆڵی ئابووری دوای بڵاوکردنەوەی داتاکانی ئابووری لەلایەن ئەمریکا و چینەوە کە گەورەترین بەکارهێنەری نەوتن لە جیهان، بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی سنووردار کردووە.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 85 دۆلار و 53 سەنت بۆ 85 دۆلار و 52 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 85 دۆلار و 24 سەنت بۆ 84 دۆلار و 95 سەنت بمێنێتەوە.