رۆیتەرز: ئۆکرانیا ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر رووسیا دەکات
K24 - هەولێر:
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئۆکرانیا 40 هەزار سەربازی کۆکردووەتەوە و ئامادەکاری بۆ دژە هێرش بۆسەر رووسیا دەکات.
لە راپۆرتێکدا ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکراشیکردووە، یەکە سەربازییەکانی ئۆکرانیا سوودیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەرگرتووە بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین خۆبەخش بۆ سوپا.
بەپێی راپۆرتەکەی رۆیتەرز، ئۆکرانیا پلانی هەیە لەچەند هەفتە و مانگی داهاتوودا لەرۆژهەڵاتی وڵاتەکەی هێرشی پێچەوانە بۆسەر رووسیا دەستپێبکات.
هاوکات، وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەدا، هێشتا وڵاتەکەی توانای سەربازی و مرۆیی باشی هەیە.
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.