ئۆفهرێكی خهیاڵی له سعوودیهوه بۆ مۆرینیۆ

فێدراسیۆنی تۆپی پێی سعوودی ئامادەیە ساڵانە 60 ملیۆن یۆرۆ بە راهێنهری پۆرتوگالی خۆزێ مۆرینیۆ بدات.
فێدراسیۆنی تۆپی پێی سعوودیە ئۆفەرێکی گرانبەهای خستووەتە بەردەم خۆزێ مۆرینیۆ و بەپێی رۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، فێدراسیۆنی سعوودیە ئەمادەیە ساڵانەی مووچەی 60 ملیۆن یۆرۆ بداتە خۆزێ مۆنرینیۆی پۆرتوگالی بۆ ئەوەی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەیان بکات و شوێنی هێرڤی ریناردی راهێنهری فهرهنسی بگرێتەوە.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە ئەگەر خۆزێ بەم ئۆفەرە رازی بێت ئەوا دەبێتە خاوەنی بەرزترین مووچەی راهێنەران لە مێژوودا.
لە مانگی رابردوو هێرڤی رینارد دەستی لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی سعوودیە کێشایەوە و گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە.
ئەم ئۆفەرەی سعوودیە لە کاتێکدایە خۆزێ مۆرینیۆ تاکو ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ رۆمای ئیتاڵی هەیە، له نێو لیستی راهینهره بهربژێرهكانی ریال مهدریدیش ناوی دێت.