ئارجێنتینا دوای 6 ساڵ لوتكه‌ی جیهانی گرت

لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا نازناوی مۆندیالی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی به‌رز كرده‌وه‌
لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا نازناوی مۆندیالی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی به‌رز كرده‌وه‌

فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان نوێترین ریزبەندی هەڵبژاردەکانی بڵاو کردەوە و هەڵبژاردەی ئارجێنتینا گەیشتە لوتکەی ریزبەندییەکە و دوای حه‌وت ساڵ بۆ یەکەمجار گەڕایەوە پلەی یەکەمی پۆلێنی جیهانی فیفا.

هەڵبژاردەی تانگۆ 1840 خاڵی کۆکردووەتەوە کە توانی مۆندیالی 2022ـی قەتەر بباتەوە، لەلایەن خۆیەوە فەرەنسا پلەی دوووەمی ریزبەندییەکەی گرتووە.

لە هەمان کاتدا هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ خانەی سێیەمی ریزبەندیەکە دابەزی دوای ئەوەی یاریە دۆستانەکەی بەرامبەر مەغریب دۆڕاند. بەلجیکاش لە خانەی چوارەمی ریزبەندیەکە مایەوە و ئینگڵاندیش لە خانەی پێنجەم دەبینرێت، پۆرتوگال و ئیسپانیاش لەدوای یەک، پلەکانی نۆیەم و دەیەمیان گرتووە.

هەڵبژاردەی مەغریبیش پارێزگاری لە خانەی یازدەم کرد و پێشەنگی هەڵبژاردەکانی عەرەبی و ئەفریقای گرتووە.

لە سەر ئاستی کیشوەری ئاسیا هەڵبژاردەی ژاپۆن پێشەنگی گرتووە و لە پێش ئێران دەبینرێت.

هەڵبژاردەی عێراقیش خانەیەک لە پۆلێنیەکە چووەتە پێشەوە و لە خانەی 67ـی ریزبەندی جیهانی دەبینرێت.

هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگالیش له‌ ریزبه‌ندی 18ـه‌می باشترینه‌كانی جیهان دێت. له‌ به‌رامبه‌ردا سان مارینیۆ له‌ دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندی باشترینه‌كانی جیهان دێت كه‌ پله‌ی 211ـه‌یه‌.

شێركۆ كه‌ریم یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و سۆن هیۆنگ مین كاپتنی كۆریای باشوور 2 ئه‌یلوولی 2021. فۆتۆ: AFP
شێركۆ كه‌ریم یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و سۆن هیۆنگ مین كاپتنی كۆریای باشوور 2 ئه‌یلوولی 2021. فۆتۆ: AFP
Fly Erbil Advertisment