یه‌كه‌مین لێدوانی لامپارد دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ راهێنه‌رایه‌تی چێڵسی
یانه‌ی چێڵسی تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه فرانك لامپاردی گه‌ڕانده‌وه راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه، له یه‌كه‌مین ئه‌ركی له چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه لامپارد له‌گه‌ڵ چێڵسی رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید ده‌بێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 6 نیسانی 2023، یانه‌ی چێڵسی له پرێس كۆنفرانسێك فرانك لامپاردی وه‌كو راهێنه‌ری نوێ تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به میدیایه‌كان ناساند.
فرانك لامپارد له یه‌كه‌مین لێدوانی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی چێڵسی رایگه‌یاند ئاسانترین شت بۆ ئه‌و قبوڵكردنی ئه‌و ئۆفه‌ره‌ی یانه‌ی چێڵسی بوو، ده‌شڵێت: چێڵسی ماڵی منه.
لامپارد له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی دا گوتیشی: جارێ نازانم بۆ ماوه‌ی چه‌ند لێره به‌رده‌وام ده‌بم، نامه‌وێت قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌م، ته‌نیا ده‌مه‌وێت له‌و ساته‌وه به قورسی كار بكه‌م، پاشان ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانم ده‌بینن، هه‌وڵ بۆ ئه‌و شته ده‌ده‌م كه هانده‌ران ده‌یانه‌وێت.
لامپارد هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه به گه‌شبینی سه‌یری دۆخی یانه‌ی چێڵسی ده‌كات ئه‌گه‌رچی له سه‌رده‌مێكی جیاواز گه‌ڕاوه‌ته‌وه یانه له‌نده‌نییه‌كه.
له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید، لامپارد گوتی: ڕیال مەدرید تیپێکی گه‌وره و نایابی هه‌یه و پاڵەوانی چامپیۆنزلیگە، به‌ڵام کاری من هەنگاو بە هەنگاوه، بە پەرۆشم بۆ گەڕانەوە بۆ چامپیۆنزلیگ، چونکە باشترین پاڵەوانێتییە.
لامپاردی ته‌مه‌ن 44 ساڵ پێشتر له نێوان ساڵانی 2019 تا 2021 راهێنه‌ری چێڵسی بووه، سه‌رپه‌رشتی 84 یاری كردووه، 44 بردنه‌وه، 25 شكست و 15 به‌رامبه‌ربوون.