وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق بۆ دابه‌زاندنی نرخی گۆشتی سوور بڕیارێك دەردەکات

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ئاشكرایده‌كات به ئامانجی دابه‌زینی نرخی گۆشتی سوور رێگه به هاورده‌كردنی گۆشتی سوور له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌ده‌ن.
مه‌هدی سه‌هر، بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی گۆشتی سوور و دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی له بازاڕه ناوخۆییه‌كاندا و گواستنه‌وه‌ی مانگا و سه‌رمه‌ڕ له‌نێوان پارێزگا و هه‌رێمی كوردستاندا رێوشوێنی نوێ ده‌گرێته‌به‌ر، هاوكات رێگه به هاورده‌كردنی گۆشتی سوور له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌ده‌ن.
له‌بارەی گۆشتی مریشكیش رایگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای زیادبوونی به‌رهه‌مهێنای گۆشتی مریشك له‌ناوخۆدا، به‌ڵام رێگه به هاورده‌كردنی گۆشتی مریشك له ده‌ره‌وه ده‌ده‌ن به ئامانجی هاوسه‌نگی له هاورده‌كردن و به‌رهه‌می ناوخۆییدا و دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی له بازاڕه‌كاندا.