به‌شداربووانی دوكانه‌كانی بازاڕی سپی لە هەولێر ئاگادار دەکرێنەوە

K24 – هەولێر
پارێزگای هەولێر دەست بە دابەشکردنی دوکانەکانی بازاڕی سپی دەکات و بەشداربووانی پڕۆژەکە ئاگادار دەکاتەوە، رۆژی 15ی ئەم مانگە لە شوێنی دیاریکراو ئامادەبن.
لە راگەیەندراوێکدا پارێزگای هەولێر رایگەیاند: "سه‌رجه‌م به‌شداربووانی دوكانه‌كانی بازاڕی سپی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا پارێزگای هه‌ولێر له رێكه‌وتی 15_ 4 _ 2023 رۆژی شەممە ، کاتژمێر 11بەیانی لە ھۆڵی (میدیا) ده‌ست به دابه‌شكردنی دوكانه‌كانی بازاڕی سپی ده‌كات لە رێگەی تیروپشکەوە به‌سه‌ر به‌شداربووانی".
ئاماژە بەوەشکراوە: "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داواكارین له كاسبكارانی خاوه‌ن دوكانه‌كان ئەوانەی کە قیستی سێیه‌می پارەی دوکانەکانیان داوەتە پارێزگا "لە کات و شوێنی دیاریکراو ئامادەبن و ھەر کاسبکارێک دەبێت (ناسنامەی باری شارستانی یاخود کارتی نیشتیمانی و بریکارنامە ئەگەر ھەبوو) ئامادە بکات و سەبارەت بەو کاسبکارانەی کە قیستی سێیەمیان نەداوە ناتوانن بەشداری لە تیروپشکەکە بکەن تاکو قیستەکە دەدەن بە پارێزگا".