سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق داوا دەکات پەلە بکرێت لە تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە

کۆبوونەوەی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی و ئابووریی پەرلەمان (وێنە: فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق | یەکشەممە 9ـی نیسانی 2023)
کۆبوونەوەی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی و ئابووریی پەرلەمان (وێنە: فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق | یەکشەممە 9ـی نیسانی 2023)

K24 - هەولێر:

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق داوا دەکات پەلە بکرێت لە تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە. ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانیش دەڵێت، "خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساکە دەچێتە دوای جەژنی رەمەزان." 

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 9ـی نیسانی 2023، موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە تاوتوێکردنی بەند و یاساکانی رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵانی دارایی 2023، 2024 و 2025 کرد. 

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکەوە ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای لە لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمان کردووە پەلە بکات لە تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجە و دانانی میکانیزمێکی گونجاو بۆ ئەو مەبەستە.

بەگوتەی مەندەلاوی، رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی دارایی 2023، 2024 و 2025 گرنگی بە داوا و پێداویستییەکانی هاووڵاتییانی عێراق دەدات و کار دەکات لەسەر چالاککردنی کەرتی تایبەت، زیادکردنی خزمەتگوزارییەکان و پڕۆژە وەبەر‌هێنانەکان.

لەلایەکی دیکەوە، موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات پاش جەژنی رەمەزان راستەوخۆی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق بکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی شەممە 8ـی نیسانی 2023 محەممەد شیاع سوودانی،  سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی 43ـیەمین ساڵیادی شەهیدکردنی محەممەد باقر سەدر لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی وڵات رایگەیاند، بودجەی گشتی کە حکومەت ئامادەی کردووە، بوێری و ئازایەتی تێدایە و چەندین پلانی لەخۆگرتووە بۆ بەگەڕخستنی پارەی وڵات بەشێوەیەکی رەوا و دروست.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، کابینەکەی بەرنامەیەکی گشتگیری داناوە بەمەبەستی بووژانەوەی هەموو جومگەکانی ژیان، بۆیە ئەم قۆناغەی ئێستای حکومەت پێویستی بە پشتیوانی هەموو هێزە سیاسییەکان هەیە.

سوودانی هەروەها گوتی: "ئێمە بەرپرسین لە پاراستنی عێراق و سەرچاوەکانی، بۆ ئەم مەبەستەش هەوڵەکانمان بەردەوام دەبن لەپێناو بووژانەوەی وڵات، بەشێوەیەک لەپاڵ کەرتی گشتیدا گرنگی بە کەرتی تایبەتیش دەدەین و هەموو کارئاسانییەک بۆ بەرەوپێشبردنی ئەم کەرتە دەکەین".

رۆژی دووشەممە 13ـی ئاداری 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەمیانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، رەزامەندی لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتی فیدراڵیی بۆ ساڵانی دارایی 2023، 2024 و 2025 نیشان دا و دواتر پرۆژەیاساکەی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کرا.

دوای رەوانەکردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، باسم عەوادی گوتەبێژی حکومەتی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق رایگەیاند: "کورتهێنان لە بودجەی گشتیی ئەمساڵدا، دەگاتە 63 ترلیۆن دینار كه‌ لە سەرچاوەی دیکەوە پڕ دەکرێتەوە لەوانە، ئەو بڕە پارەیەی كه‌ لە وەزارەتی دارایی لە پشکی خولاوی گەنجینە لە بانکی ناوەندیی، قەواڵە و قەرزی ناوخۆ کۆکراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە بودجەی گشتیی ئەمساڵدا، نرخی فرۆشتنی یەک بەرمیل نەوت بە 70 دۆلار دیاریی کراوە و گوتی: "لە بودجەی گشتیی ئەمساڵدا، بڕی نەوتی هەناردەکراو، رۆژانە بە سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل دیاریی کراوە، لەو ژمارەیە 400 هەزار بەرمیل لەڕێگه‌ی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت".

باسی لەوەش کردووە، داهاتی فرۆشتنی نەوت لە بودجەی گشتییدا، بە 117 تریلیۆن و 252 ملیار دینار خەملێنراوە و داهاتی نا نەوتیش، 17 تریلیۆن و 301 ملیار دینارە.

گوتەبێژی حکومەتی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆی خەرجییە پێشنازکراوەکان، 197 تریلیۆن و 828 ملیار دینارە، خەرجی پرۆژەکانی وەبەرهێنان 47 تریلیۆن و 555 ملیار دینارە.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژی سێشەممە 4ـی نیسانی 2023، سیپان عەزیز، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە میانی بەشداریکردنی لە هەواڵەکانی ئابووری کوردستان24 بە محەممەد شوشی راگەیاند، هەردوو حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر چەندین خاڵ رێککەوتوون، پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجە 16 ترلییۆن و 690 ملیار دینارە، واتا مانگانە زیاتر لە ترلیۆنێک و 384 ملیار دینار دەکات، هەروەها خەرجی مانگانەی حکومەتی هەرێم بۆ مووچەی فەرمانبەران دەکاتە 910 ملیار دینار و 474 ملیار دیناریش بۆ وەبەرهێنان و خەرجیەکانی دیکە تەرخان دەکرێت.

درەنگانی شەوی چوارشەممە 5ـی نیسانی 2023، بە ئامادەبوونی 235 پەرلەمانتار،  ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵەکانی 2023 و 2024 و 2025 کرد.

پاش خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە، موحسین مەندەلاوی، کە سرۆکایەتی دانیشتنەکەی دەکرد، داوای لە لیژنەی دارایی کرد تێبینی و سەرنجەکانی خۆیان لەبارەی پڕۆژەیاساکە ئامادە بکەن، تا بەزووترین کات خوێندنەوەی دووەمیشی بۆ بکرێت.

کۆبوونەوەی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی عێراق (وێنە: یەکشەممە 9ـی نیسانی 2023)
کۆبوونەوەی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی و ئابووریی پەرلەمان (وێنە: فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق | یەکشەممە 9ـی نیسانی 2023)
کۆبوونەوەی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی عێراق (وێنە: یەکشەممە 9ـی نیسانی 2023)
کۆبوونەوەی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی و ئابووریی پەرلەمان (وێنە: فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق | یەکشەممە 9ـی نیسانی 2023)
کۆبوونەوەی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی عێراق (وێنە: یەکشەممە 9ـی نیسانی 2023)
کۆبوونەوەی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی و ئابووریی پەرلەمان (وێنە: فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق | یەکشەممە 9ـی نیسانی 2023)
کۆبوونەوەی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی عێراق (وێنە: یەکشەممە 9ـی نیسانی 2023)
کۆبوونەوەی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی و ئابووریی پەرلەمان (وێنە: فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق | یەکشەممە 9ـی نیسانی 2023)
کۆبوونەوەی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی عێراق (وێنە: یەکشەممە 9ـی نیسانی 2023)
کۆبوونەوەی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی و ئابووریی پەرلەمان (وێنە: فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق | یەکشەممە 9ـی نیسانی 2023)

 

Fly Erbil Advertisment