بانیگا ڕووی كرده خولی ئیتاڵیا

بانیگای، ناوه‌ڕاستكاری ئارجێنتینا به فه‌رمی ریزه‌كانی یانه‌ی سێڤییا جێهێشت و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئینته‌ر میلانی ئیتاڵیاوه كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 10 ته‌مووزی 2016، ئینته‌ر میلان به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی ئیڤێر بانیگای بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ له یانه‌ی ئینته‌ر میلانه‌وه بۆ ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند.
بانیگای ته‌مه‌ن 28 ساڵان، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ 47 یاریی ئه‌نجامداوه و خاوه‌نی 4 گۆڵیشه، وه‌رزی رابردووش 25 یاریی له‌گه‌ڵ یانه‌ی سێڤییای ئیسپانیا كرد، 5 گۆڵی تۆمار كرد و 2 ئه‌سیستیشی هه‌بوو، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بانیگا له مێژووی خۆیدا 374 یاریی له‌گه‌ڵ چه‌ندان یانه‌ی جیاواز كردووه و خاوه‌نی 25 گۆڵیشه، یاریی بۆ یانه‌اكنی بۆكاجۆنیۆرز، ڤالێنسیا، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و نیوز ئۆڵد بۆیز كردووه.