به فه‌رمی میران خه‌سرۆ بووه یاریزانی قوه‌ی جه‌وییه

تا دێت چوونی یاریزانه كورده‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ یانه‌كانی شاری به‌غدا و خوار و ناوه‌ڕاستی عێراق زیاتر ده‌بێت، له نوێترین هه‌واڵی بازاڕی گواستنه‌وه‌دا، میران خه‌سرۆی یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر به فه‌رمی بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی جه‌وییه گواسترایه‌وه.
یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه‌ی شاری به‌غدا، به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی، هه‌واڵی كڕینی میران خه‌سرۆی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی هه‌ولێریان راگه‌یاند.
میران خه‌سرۆ له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه یانه‌ی هه‌ولێر مافی ده‌ستبه‌رداربوونی داوه‌تێ و به فه‌رمی بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه كردووه.
میران له ئێستادا هاوشان له‌گه‌ڵ دوو یاریزانی دیكه‌ی كوردی شاری هه‌ولێر بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كراون و له ئێستادا خه‌ریكی ئاماده‌كارییه بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، میران ده‌شڵێت: مانگی هه‌شتی داهاتوو، دوای ئه‌نجامدانی چه‌ند یارییه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، ده‌گه‌ڕێمه‌وه و په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی یانه‌ی جه‌وییه ده‌كه‌م.
میران خه‌سرۆ جیا له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی جه‌وییه به‌شداریی له خولی نایابی عێراق ده‌كات، هاوكات به‌شداریی له جامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیاش ده‌كات كه ئێستا یانه‌ی جه‌وییه گه‌یشتۆته قۆناخی هه‌شتی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه.
میرانی ته‌مه‌ن 27 ساڵان، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر هه‌نگاو به هه‌نگاو بۆ تیپی لاوانی یانه‌كه سه‌ركه‌وتووه، دواتریش بۆ پێكهاته‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه بانگهێشتكراوه، ساڵانێكه له خوله‌كانی كوردستان، عێراق و ئاسیاش له ریزه‌كانی یانه‌ی به‌رگزه‌رده‌كانی قه‌ڵاومناره یاریی ده‌كات.
