نرخی نەوت بەرزبووەوە

K24 - هەولێر:
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 84 دۆلار و 89 سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 84 دۆلار و 18 سەنت و رۆژەکەی بە 84 دۆلار و 18 سهنت تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر 09:42، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسهدا 0.84 بەرزبوونەوەی بهخۆیهوه بینی و بە 84 دۆلار و 89 سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە 80 دۆلار 81 سەنت فرۆشرا.
نیگەرانییەکان لەبارەی ئەگەری کەمی خستنەبازاڕی نەوت، رۆڵی هەبووە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
بڕیاری نۆ وڵاتی ئۆپیک پڵەس بۆ راگرتنی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نزیکەی یەک ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل نەوتی سەربار، بە زیادبوونی نیگەرانییەکان لە کەمبوونەوەی خستنەبازاڕی نەوتدا بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 84 دۆلار و 99 سەنت بۆ 85 دۆلار و 18 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 84 دۆلار و 80 سەنت بۆ 84 دۆلار و 61 سەنت بمێنێتەوە.