ئانچیلۆتی: دهمانهوێت بهرامبهر چێڵسی شهوێكی ئهفسووناویی تێپهڕ بكهین

کارلۆ ئانچیلۆتی بەر لە یارییەکەی سبەیان بەرامبەر چێڵسی لە چامپیۆنزلیگ دووپاتیدەکاتەوە 180 خولەکیان لەبەردەمە و یارییەکەی سبەش یەکلاکەرەوە نییە، ئاشکراشی کرد کە نیگەرانە بۆ ئەم دۆخەی چێڵسی چونکە، بیرەوەری خۆشی لەگەڵ ئەم یانە ئینگلیزیە هەیە.
کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنهری یانهی ریال مهدرید له پرێس كۆنفرانسێك له بارهی یارییهكهی سبهی له چامپیۆنزلیگ بهرامبهر چێڵسی رایگهیاند ئهو یارییه ئاسان نابێت، راسته چێڵسی دۆخی خراپه، بهڵام ئهوان مهترسیدارن.
ئانچیلۆتی دهشڵێت: ئەم یارییەمان بەرامبەر چێڵسی یەکلاکەرەوە نییە، ئێمە پەرۆشین و شەوێکی دیکەی ئەفسووناویمان لە بێرنابیۆ دەوێت، یاریی یەکەم لە یاریگای خۆمانە و پێویستە سوودی لێ ببینین بۆ ئەوەی ئەرکمان لە یاریی گەڕانەوە ئاسان بێت، پێموایە ئێمە لە یاریگای خۆمان و لە دەرەوەش یارییەکی باش دەکەین، لە وەرزی رابردوو بینیتان لە سەرجەم یارییەکان باش بووین و ناسناوەکەمان بەدەستهێنا، پێویستە بیری لێ بکەینەوە کە ئەم یارییە 180 خولەکە و دەبێت هەوڵ بدەین بە ئاستێکی باش یاریی بکەین، باشتریش دەبێت ئەگەر هێرشەکانمان وەکو یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا بێت.
ئانچیلۆتی گوتیشی: ڤالڤێردی بەباشی راهێنانی کردووە، ئەم یاریزانە هەندێک تایبەتمەندی نائاسایی هەیە و ناشمەوێت قسە لەسەر ئەوە بکەم کە لە یارییەکەی ڤیاریال چی روویدا، ئەو وەکو هەموو جارێک سبەی هەموو شتێک پێشکەش دەکات، ئهوهی گرینگه دەبێت رێز لە چێڵسی بگرین، ئەوان بە ساتێکی باش تێپەڕ نابن بەڵام دەبێ بزانین تیپێکی باشیان هەیە، هەندێک جار کە کە دۆخت خراپە بە باشترین شێوەی یاریی دەکەیت.
ئانچیلۆتی دهشڵێت: دوو ساڵ راهێنەرایەتی لامپاردم کردووە و ئەو بەباشی ئەم یارییانە دەخوێنێتەوە و دەزانێت چۆن تیپەکەی ئامادە بکات، من نیگەرانم بۆ ئەم دۆخەی چێڵسی چونکە بیرەوەری جوانم لەوێ هەیە، دوو ساڵی باشمان لەگەڵ ئەو یانەیە بەڕێ کرد، پێموایە لامپارد کاری باش بۆ ئەو یانەیە دەکات.
ئانچیلۆتی هێمای بۆ ئهوهش كرد ئهگهر بتوانن ئهم وهرزه نازناوی چامپیۆنزلیگ ببهنهوه كهواته له ماوهی دوو وهرز توانیویانه سهرجهم نازناوهكان ببهنهوه، دهشڵێت: ئهوهی به ئێمه كراوه یانه ههیه به درێژایی مێژووی نهیتوانیوه بیكات.