پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مەریكا كۆبوونه‌وه
-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered.gif)
K24 - هەولێر:
له واشنتن، عه‌لی عه‌للاق پارێزگای بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌گه‌ڵ براین نیلسۆن یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مەریكا له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی سندوقی دراو و بانكی نێوده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانكی ناوه‌ندی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە دیدارەکەدا باس لە ئاسانکاریکردنی رێکارەکانی بانکی ناوەندی عێراق پرۆسەی گواستنەوەی دارایی كراوه‌و، هاوکات نەرمی نواندنی گەنجینەی ئەمەریکا و ئامادەییه‌كانی بۆ هاوکاریکردنی بانکی ناوەندی عێراق لە هەوڵەکانی بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە نرخی ئاڵوگۆڕکردندا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكان بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، عه‌لی عه‌للاق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مەریكا له‌سه‌ر خێراكردنی هه‌نگاوه‌كانی تیمە تەکنیکییەکانی هەردوولا بۆ جێبەجێکردنی ئەو هەنگاو و ئاسانکاریانەی باسكراون، رێککەوتوون.