به فه‌رمی سزایه‌كی قورس به‌سه‌ر یانه‌ی جه‌وییه‌دا سه‌پا
ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌ی جه‌وییه بۆ دوو ساڵ له یاریكردن سڕ كرا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سزایه‌كی توندی به‌سه‌ر یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه‌دا سه‌پاند و یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ی بۆ دوو ساڵ له یاریكردن سڕ كرد، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی جه‌وییه له یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌یدا كشانه‌وه‌ی له سه‌رجه‌م چالاكییه‌كان راگه‌یاند.
دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕی 23ـی خولی نایابی عێراق، یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له یاریگه‌ی شه‌عبی نێوده‌وڵه‌تی له به‌غدا، قوه‌ی جه‌وییه و كاره‌با رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامی (2 ـ 3) گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی كاره‌با كۆتایی هات.
له دوای یارییه‌كه راسته‌وخۆ ئیبراهیم بایش ناوه‌راستكاری یانه‌ی جه‌وییه و حه‌مادی ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه هێرشیان كرده سه‌ر ناوبژیوان و قسه‌ی نه‌شیاویان ئاراسته كرد، هاوكات به‌شێكی زۆریش له هانده‌رانی جه‌وییه كورسییه‌كانی یاریگه‌یان شكاند و فڕێیانداوه نێو یاریگه.
دواجار موهه‌نه‌د قاسم ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی یارییه‌كه به فه‌رمی له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سكاڵای له دژی هه‌ریه‌كه له ئیبراهیم بایش و حه‌مادی ئه‌حمه‌د تۆمار كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووه و قسه‌ی نه‌شیاویان پێگوتووه.

دوای تێپه‌ڕبوونی 3 رۆژ به‌سه‌ر ئه‌م رووداوه، لێژنه‌ی ته‌مبێكردن له فیدرسیۆنی تۆپی پێی عێراق وه‌ڵامی سكاڵایه‌كه‌ی موهه‌نه‌د قاسمی ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ی دایه‌وه و به فه‌رمی زنجیره‌یه‌ك سزای به‌سه‌ر یانه‌ی جه‌وییه‌دا سه‌پاند، یه‌كه‌میان: راگرتنی ئیبراهیم بایش بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له یاریكرد. دووه‌میان: سڕكردنی حه‌مادی ئه‌حمه‌د به یاوه‌رینه‌كردنی تیپه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ، به‌مه‌ش بۆی نییه بێته نێو یاریگه و بچێته ژووری جلگۆڕینی یاریزانانیش. سێیه‌میان: ده‌بێت یانه‌ی جه‌وییه‌ی 3 یاریی داهاتووی له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌بێ هانده‌ر بكات. چواره‌میان: چاكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م په‌یژه و كورسییه‌كانی یاریگه‌ی شه‌عب له‌گه‌ڵ پێبژاردنی 10 ملیۆن دینار.
له یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌یدا، ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی له خوله‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق راگرت.
