بانكی ناوه‌ندی عێراق: رێگری له سپیكردنه‌وه‌ی پاره و ناردنی پاره بۆ تیرۆریستان ده‌كه‌ین
"عێراق به‌ره‌و قۆناغی كۆنتڕۆڵكردن و جێگیركردنی به‌های دینار هه‌نگاوی ناوه"

K24 - هەولێر
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق به‌ره‌و قۆناغی كۆنتڕۆڵكردن و جێگیركردنی به‌های دینار هه‌نگاوی ناوه و پابه‌ندن به‌و رێنماییانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا دیاریكردووه.
عه‌لی عه‌للاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كردووه "داواكاریی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی گواستنه‌وه‌ی دۆلار بۆ سنوورداركردن نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای سپیكردنه‌وه‌ی پاره و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ناردنی پاره‌یه بۆ تیرۆریستان".
عه‌للاق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی له رێگه‌ی په‌نجه‌ره‌كانه‌وه زۆر به‌خێرایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه‌ش هاوسه‌نگی له خستنه‌بازاڕ و داواكاری دۆلار ده‌سته‌به‌ر ده‌كات".
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق، ده‌شڵێت "ئەم سیستەمە نوێیە ئامانجی پاراستنی سیستەمی بانکی و داراییە لە کارە نایاساییەکان و سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆریستان".
ئەمە لەکاتێکدایە عه‌لی عه‌للاق پارێزگای بانكی ناوه‌ندی عێراق، لە واشنتن له‌گه‌ڵ براین نیلسۆن یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مەریكا له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی سندووقی دراو و بانكی نێوده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه.