ئانچیلۆتی: ئه‌نجامه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر چێڵسی (0 ـ 0) بوو
دوای ئه‌وه‌ی له یاریی چوونی قۆناخی چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی خۆی شكستی به چێڵسی هێنا، كارلۆ ئانچیلۆتی له یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌یدا دوای یارییه‌كه گوتی: ئێمه له سه‌ره‌تای یارییه‌كه باش نه‌بووین، به‌ڵام دوای تۆماركردنی گۆڵی یه‌كه‌م ورده ورده ده‌ستمان به‌سه‌ر یارییه‌كه‌دا گرت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باش ده‌زانین ئه‌نجامه‌كه یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه، بۆ یاریی گه‌ڕانه‌وه به جۆرێك یاریی ده‌كه‌ین واهه‌ست بكه‌ین ئه‌نجامی ئه‌م یارییه‌مان (0 ـ 0) بووه، نه‌ك (2 ـ 0).
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید رایگه‌یاند له ئاستی تیپه‌كه‌ی زۆر رازییه، ده‌شڵێت: هێشتا نیوه‌ی رێگامان ماوه، پێویسته له یاریی گه‌ڕانه‌وه ئاستێكی به‌رزتر پێشكه‌ش بكه‌ین، راسته ئه‌م یارییه‌مان برده‌وه، به‌ڵام ده‌بێت له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ش تا كۆتایی بجه‌نگین.
ئانچیلۆتی له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا رایگه‌یاند ده‌ركه‌وت هه‌ڵه‌ن ئه‌وانه‌ی گومانیان له ئاستی تۆنی كرووس و لوكا مۆدریچ هه‌بوو، له‌مباره‌یه‌وه راهێنه‌ره ئیتاڵیاییه‌كه ده‌ڵێت: كرووس و مۆدریچ هێشتا دوو كاریگه‌رترین یاریزانن له پلانه‌كانی تیپه‌كه‌م.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو كه ده‌كاته 18ـی ئه‌م مانگه، یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنزلیگ له له‌نده‌ن له نێو یاریگه‌ی ستامفۆردبریج له نێوان چێڵسی و ریال مه‌درید به‌ڕێوه‌ده‌چێت.