كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن له ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی توركیا راگه‌یه‌ندرا

K24 - هەولێر:
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی توركیا كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی خوێندنی له ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 6ـی شوباتی ووڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
مه‌حموود ئۆزۆر وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی توركیا له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، ده‌وامی خوێندن له ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی توركیا له 24ـی نیسانه‌وه دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز دهستپیدهكاتهوه.
بەرەبەیانی رۆژی 6ـی شوباتی 2023، دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێخته‌ر تورکیا و باكووری كوردستانی ھەژاند و بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی پتر له 50 هه‌زار كه‌س و برینداربوونی هه‌زارانی دیكه.
به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كانه‌وه، پرۆسه‌ی خوێندن له‌ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی توركیا راگیرا، ئه‌مڕۆ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئه‌م وڵاته ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنی له 24ـی ئه‌م راگه‌یاند.
📡#Canlı
— Millî Eğitim Bakanlığı (@tcmeb) April 14, 2023
2022-2023 Eğitim Öğretim Yılı 2. Dönem Ara Tatil Programı
📍Ordu https://t.co/3oNIgr9VRB