"كریستیانۆ بۆ ده‌ستنیشانكردنی راهێنه‌ری نوێ بۆ نه‌سڕ له گفتووگۆدایه"

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئه‌مریكی، كریستیانۆ رۆناڵدۆ بڕیار له‌سه‌ر راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی نه‌سڕ ده‌دات، به‌بێ ره‌زامه‌ندی و راوێژ كردن له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره پۆرتوگالییه‌كه هیچ راهێنه‌رێك ناگوازرێته‌وه.
ئیداره‌ی یانه‌ی نه‌سڕ ئێواره‌ی دوێنێ به فه‌رمی دوورخرانه‌وه‌ی رودی گارسیای راهێنه‌ری فه‌ره‌نسی راگه‌یاند و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی دینكۆ یلیچیچی كرواتی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی نه‌سڕی وه‌رگرتووه.
تۆڕی هه‌واڵی CBS SPORTـی ئه‌مریكی ئاشكرای كردووه كریستیانۆ رۆناڵدۆ هاوشانی به‌شێك له یاریزانه‌كان ده‌ستیان له دوورخرانه‌وه‌ی رودی گارسیا هه‌بووه، ئیداره‌ی یانه سعوودییه‌كه‌ش بڕیاری داوه به‌بێ ره‌زامه‌ندی كریستیانۆ رۆناڵدۆ هیچ راهێنه‌رێك نه‌گوازێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێشنیازی دوو راهێنه‌ری بۆ ئیداره‌ی یانه‌ی نه‌سڕ كردووه، كه پێشتر ئه‌ستێره پۆرتوگالییه‌كه یاریی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی هه‌ردووكیان كردووه و كۆمه‌ڵێك نازناوی له‌گه‌ڵیان بردووه‌ته‌وه كه پێكهاتوون له خۆزێ مۆرینیۆ و زینه‌دین زیدان.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه ئیداره‌ی یانه‌ی نه‌سڕ زیاتر له زینه‌دین زیدان نزیكن، به‌وپێیه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره ئێستا بێ یانه‌یه.
یانه‌ی نه‌سڕ ئێستا به دۆخێكی ناجێگیر تێپه‌ڕ ده‌بێت، له بردنه‌وه‌ی جامی سووپه‌ری سعوودیه بێبه‌ش بوو، له ریزبه‌ندی خولی نێوخۆییش به جیاوازی 3 خاڵ له یانه‌ی ئیتیحادی پێشه‌نگ دووره، هه‌فته‌ی داهاتووش یارییه‌كی چاره‌نووسسازی به‌رامبه‌ر یانه‌ی هیلالی ركابه‌ری له‌پێشه. ئیداره‌ی یانه‌ی نه‌سڕ ده‌یانه‌وێت پێش ئه‌م یارییه چاره‌نووسی راهێنه‌ری نوێ یه‌كلای بكه‌نه‌وه.


