12 جۆر خەیار بۆ یەکەم جار لە دەشتی شارەزوور بەرهەم دەهێندرێن

لە دەشتی شارەزوور وەرزی چاندنی شەتڵی خەیار دەستی پێکردووە

K24 – شارەزوور

ئێستا وەرزی چاندنی شەتڵی خەیارە لە دەشتە بەپیتەکەی شارەزوو، جووتیاران بەهۆی ئەوەی بەڕۆژوون و بەیانیان زوو دەست بەچاندنی شەتڵەکانیان دەکەن. خەیاری شارەزوور خەیارێکی بەتامە و لەنێو بازاڕەکانی کوردستان خواستێکی زۆری لەسەرە، بازرگانەکانی سەوزەو میوە لە ناوەڕاست و باشووری عێراقیشەوە بۆکڕینی، بەرهەمەکە دینە دەشتی شارەزوور.

خەسرەو جاف جووتیارێکی دەشتی شارەزوورە و بە کوردستان24ی گوت: "ئێمە دەگەڕێن بە دوای جۆرە باشەکانی شەتڵ لە هەموو جۆرەکانی سەوزە و تەڕەمەنییەکان، بۆ ئەمساڵ شەتڵی نوێی خەیارمان هێناوە، کە 12 جۆر شەتڵی خەیارمان هێناوە یەکەم جارە بێتە کوردستان، ئەو جۆرە خەیارانە هۆڵەندی و فەرەنسین".

ئەو جووتیارە دەشڵێت: "ساڵی رابردوو لەم کاتەدا زووتر شەتڵەکانمان داچاند و لە ترسی بە شەو ئیشەکەمان دەکرد، بەڵام ئەمساڵ لە ترسی سەرما بە رۆژ شەتڵەکان دادەچێنین".

لە کۆتایی مانگی سێ وهەندێک جێگە سەرەتای مانگی چوار جووتیاران دەست بەچاندنی شەتڵی خەیار دەکەن، لە پاش سێ مانگ بەرهەم دەدات و خەیاری شارەزووریش بەهۆی تام و چێژەکەی خواستێکی زۆری لەسەرە و بۆشارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقیش دەنێردرێت.

Fly Erbil Advertisment