"بایرن له دوای ناگلیسمان بووه‌ته تیپێكی ترسنۆك و له‌رزۆك"

یانەی بایرن میونشن پێنجەمین یاریی خۆی بە سەرپەرشتی تۆماس توخێلی ڕاهێنەری نوێی خۆی ئەنجامدا، دوایین یارییان له نێو یاریگه‌ی خۆی له ئالیانز ئارینا بوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی هۆفینهایم، ئه‌نجامه‌كانی بایرن له دوای دوورخرانه‌وه‌ی نایگلسمان تا دێت خراپتر ده‌بێت، به‌جۆرێك پێگه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا نووسیویه‌تی: بایرن له دوای ناگلیسمان بووه‌ته تیپێكی ترسنۆك و له‌رزۆك.
دوای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كتوپر بایرن میونشن جۆلیان ناگلیسمانی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی دوورخسته‌وه و توماس توخێل ئەرکی ڕاهێنانی تیمی باڤاریای بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر گرتە ئەستۆ، به‌ڵام ئه‌م گۆڕانكارییه دۆخی بایرنی به‌ره‌و باشتر نه‌برد، به‌ڵكو خراپتری كرد، له دوایین یاریی شه‌وی رابردوو بایرن له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر هۆفینهایم كه له ریزبه‌ندی چوارده‌یه‌می بۆندزلیگا دێت به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ربوو، به‌مه‌ش مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی پێشه‌نگی بۆندزلیگای كه‌وته‌سه‌ر، به‌ڵام توخێل به‌ختی هه‌بوو دۆرتمۆندی ركابه‌ری ئه‌ویش كه‌وته داوی یه‌كسانبوون و له‌گه‌ڵ شتوشتگارت به 3 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ربوو.
"باڤارییه‌كان ترسنۆك بوونه"
یه‌كه‌مین ده‌ستپێكی توماس توخێل له‌گه‌ڵ بایرن له "دێر كلاسیكه‌ر" له بۆندزلیگا به‌رامبه‌ر دۆرتمۆند بوو، ئه‌و یارییه‌ی به‌سه‌ركه‌وتن 4 ـ 2 ده‌ستپێكرد و شوێنی خۆی له پێشه‌نگ پته‌وتر كرد، به‌ڵام دوای ئه‌م یارییه ئه‌نجامه‌كانی بایرن به‌ره‌و مه‌ترسی و لێژی رۆیشت. له هه‌موو لایه‌كه‌وه بایرن تووشی لێدان و به‌ربه‌ست بووه‌وه، ئەمەش دوای ئەوە هات توخێل له دووه‌مین یاریی له‌گه‌ڵ بایرن له نێو یاریگه‌ی خۆی له جامی ئه‌ڵمانیا (1-2) به‌رامبه‌ر فرایبۆرگ دۆڕا، ئه‌گه‌رچی له یاریی گه‌ڕانه‌وه به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له فرایبۆرگی برده‌وه به‌ڵام به ئه‌نجامی یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه بایرن لەسەر دەستی فرایبۆرگ ماڵئاوایی له جامی ئه‌ڵمانیا كرد به‌مه‌ش یه‌كه‌مین نازناوی له‌م وه‌رزه له‌ده‌ستدا له كاتێكدا له ساڵانی رابردوو زۆربه‌ی جار ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و نازناوه‌دا گرتبوو.
پاشان بایرن له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی به‌جۆرێك ده‌ركه‌وت كه ساڵانێكی زۆربوو یانه باڤارییه‌كه ئاوها به خراپی نه‌دۆڕابوو. كاتێك له نێو یاریگه‌ی ئیتیحاد به زه‌لیلی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی دۆڕاند، به‌مه‌ش بۆ مانه‌وه‌ی له چامپیۆنزلیگ له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌وه پێویستی به موعجیزه‌یه و ئێستا له‌سه‌ر لێواری ده‌رچوونه و نزیكه له‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی توخێل دووه‌مین نازناو له‌م وه‌رزه له‌ده‌ست بدات.
باجی ده‌ركردنی ناگلیسمان
دوورخستنەوەی ئەو ڕاهێنەرە لاوە بۆ هەمووان جێگەی سەرسوڕمان بوو، بە خودی ناگلیسمانیشەوە، کە پێش ئەوەی بە فەرمی ئاگادار بکرێتەوە، هەواڵی دوورخستنەوەی لە میدیاکانەوە بیستبوو.
ئەو دوورخستنەوەیە دوای چەند ڕۆژێک لە دۆڕاندنی بایرن بوو له بۆندزلیگا لەسەر دەستی لیڤەرکوزن (1-2)، هه‌رچه‌نده ئه‌م شكسته نه‌بووه هۆی ئەوەی تیپەکە پێشەنگی لەدەست بدات.
كاتی دوورخرانه‌وه‌ی ناگلیسمان هه‌مووانی شۆك كرد، چونكه بایرن له‌به‌رده‌م یارییه‌كی چاره‌نووسسازدا بوو به‌رامبه‌ر پێكهاته‌یه‌كی پته‌و و به‌هێزی تیپه‌كه‌ی پێپ گواردیۆلا. ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بوو ناگلیسمان پێش دوورخستنەوەی ڕیکۆردێکی ناوازەی لە چامپیۆنزلیگدا بەدەستهێنابوو، كاتێك بایرن له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م راهێنه‌ره لاوه ئه‌م وه‌رزه سه‌رجه‌م یارییه‌كانی برده‌وه بە ڕێژەی سەرکەوتنی 100%. له هه‌موو یارییه‌كان گه‌یشته قۆناغی هه‌شت. سه‌ركه‌وتنه‌كانی بایرنیش به‌رامبه‌ر تیپه گه‌وره‌كان بوو له‌وانه پاریس سانجێرمان، بارسێلۆنا و ئینته‌ر میلان. بەڵام ئەم ژمارە پێوانەییە زێڕینە یارمەتی ناگلیسمانی نەدا و دوو مانگ پێش کۆتایی هاتنی وەرزەکە بە بڕیاری دوورخرانه‌وه‌ی له لایه‌ن كارگێری بایرن سەری سوڕما.
دوای دوورخرانه‌وه‌ی ناگلیسمان، بایرن له‌ژێر ده‌ستی توخێل له كۆی 5 یاری، ته‌نیا 2 یاری بردووه‌ته‌وه، 2 یاریی دۆڕاندووه و به‌رامبه‌ربوونێكیشی هه‌یه، له بۆندزلیگا به 59 خاڵ پێشه‌نگی گرتووه و به جیاوازی ته‌نیا 2 خاڵ له دۆرتمۆندی ركابه‌ری دووره. یاریی داهاتووی بایرن له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر مان سیتی ده‌بێت.
